دەربارەی سەکۆی پزیشکی سەکۆی پزیشکی ماڵپەرێکی زانستییە گرنگی دەدات بە هەموو بوارەکانی پزیشکی. سەکۆ پزیشکی لەسەر چەند ئاستێک کار دەکات:

  • بڵاوکردنەوەی زانیاری لەسەر هەموو نەخۆشیەکان بە شێوەیێکی پوخت و بە زمانێکی کوردی پاراو.
  • بڵاوکردنەوەی زانیاری لەسەر نوێیترین داهێنان و توێژینەوەی پزیشکی.
  • بەکوردیکردنی زاراوە پزیشکیەکان و پوختکردنی فەرهەنگی پزیشکی کوردی.
  • بڵاوکردنەوەی هەواڵی پزیشکی بە گوێرەی دەرفەت.
  • بڵاوکردنەوەی زانیاری لە سەر پزیشکان و زانایانی کورد لەم بوارە.
  • گرنگیدان بە پزیشکی کوردەواری.
  • گرنگیدان بە مێژووی پزیشکی.

ناوەرۆکی ماڵپەرەکە بە شێوەکی سەرەکی ئاراستەکراوە بۆ پزیشکان، توێژەرەوەکان، کارمەندانی تەندروستی، دەرمانسازان، خوێندکارانی کۆلیژەکانی و پەیمانگاکانی پزیشکی. بێگومان ئەوە رێگر نیە لەوەی هەموو کەس کەم تا زۆر بتوانن سوود لە ماڵپەرەکە وەربگرن. سەکۆی پزیشکی داوا دەکا لە هەموو پزیشک و پسپۆرانی ناوخۆی وڵات و تاراوگە کە ماڵپەرەکە بە توێژینەوە وبابەتەکانیان دەوڵەمەند بکەن. سەکۆی پزیشکی هەموو بابەتەکانی بە زمانی کوردی بڵاودەکاتەوە چ بە ئەلفوبێی ئارامی بێت یان لاتینی و بەهەر شێوەزارێک بێت لە کورمانجی سەروو و ناوەراست و خواروو.