رێکاری توێژینەوەکە: راپرسی سەرهێل لە زیاتر لە ١١هەزار گەنجی نێوان ١٦-١٩ ساڵان لە کەنەدا و ئینگلتەرا و وڵاتە یەکگرتووەکان لە ساڵانی ٢٠٢٠-٢٠٢١.

ئەنجام: ٢٧.٨% بەشداربووان یەک لە نیشانەکانی کۆئەندامی هەناسەییان تووش بوو بوولە هەفتەی پێش راپرسیەکە. ١٦.١% کۆکە، ١٠.٠% هەناسەسواری، ١٠.٠% سینگهێشە، ٨.٥% بەلغەم و ٢.٦% خیزەزیز.

ئەوانی جگارەی ئەلکترۆنیان بۆ ماوەی زیاتر بەکارهێنابوو نیشانەی زیاتریان هەست پێکردبوو. هەروەها ئەو جگارانەی کە نیکۆتین و تامی جۆراوجۆری لەگەڵە نیشانەکانیان زیاتر کردبوو.

دەرئەنجام: کێشانی جگارەی ئەلکترۆنی بە زۆری و بۆ ماوەی درێژ بەتایبەت ئەوانەی کە نیکۆتین و تامی جۆراوجۆری لەگەڵە کاریگەی نەرێنی لەسەر کۆئەندامی هەناسە دروستدەکات.

سەرچاوه: گۆڤاری BMC medicine 2024 May 29

doi: 10.1186/s12916-024-03428-6

توێژەرەوان:    Leonie S Brose et al

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *