قۆناعی سێیەم لە توێژینەوەی کلیر کە ترشی بێمپۆدۆییک بە پلاسیبۆ بەراورد دەکات نیشانی دا کە ئەو ترشە بە شێوەکی بەرچاو رووداوەکانی دڵ وبۆڕییەخوێنەکان کەمدەکاتەوە لەو نەخۆشانەی بەرگەی دەرمانەکانی ستاتین ناگرن.
ئەو دەرمانە کۆلسترۆلی ئێل دی ئێلی بە رێژەی ٢١ لە سەدا کەم دەکاتەوە. شەپڕەی دڵ بە رێژەی ٢٣ لە سەدا و پێویستی کردنەوەی بۆڕییەخوێنەکانی دڵ بە رێژەی ١٩ لە سەدا کەم دەکاتەوە.
ئەو نەخۆشانەی بەرگەی ستاتینیان نەدەگرت، هیچ کێشەیان لەگەڵ ئەو دەرمانە نەبوو. چ ئەوانەی وەک رێگری یەکەمی و چ ئەوانەی وەک رێگری دووەمی بەکاریان دەهێنا.
بەکارهێنانی ئەو دەرمانە لەگەڵ ئەزێتیمیب بڕی ئێل دی ئێڵ بە رێژەی لە سەدا ٤٠ کەمدەکاتەوە، واتە هەمان کاریگەری ٤٠ مگم سیمڤاستاتین یان ٢٠ مگم ئەتۆرڤاستاتینیان دەبێت پێکەوە.
شێوازی کارکردنی ترشی بێمپێدۆیک:
رێکاری توێژینەوەکە: ١٣٩٧٠ نەخۆش کە ٤٨% ژن بوون لە ٣٢ وڵات بەشدار بوون، هەموو ئەوانە بوون کە نەیاندەتوانی ستاتین وەربگرن لەبەر کاریگەری لاوەکی. هەمووشیان لەوانە بوون کە بەرترسی نەخۆشیەکانی دڵ وبۆریەخوێنکانیان بەرز بوو. نەخۆشەکان.
ئەنجام: تێکڕای کۆلسترۆلی ئێڵ دی ئێڵ لە هەردوو گرووپەکە لەسەرتا ١٣٩مگم\دێسیلیتەر بوو. پاش شەش مانگ رێژەی دابەزینی کۆلسترۆلەکە لە گرووپی بێمپێدۆیک ٢٩.٢ مگم\دێسیلیتەر زیاتر بوو لە گرووپی پلاسیبۆ واتە ٢١.١% دابەزین.
توێژەرەوە: Steve Nissen et al
ژێدەر: N Engl J Med
١٣ نیسانی ٢٠٢٣
PMID: 36876740 DOI: 10.1056/NEJMoa2215024