کۆمپانیای نیورالینک کە ئێلۆن مەسک خاوەنداری سەرەکییەتی لە مانگی یەکی ئەو ساڵ (٢٠٢٤) رایگەیاند کە یەکەم چێندراوییان لە مێشکی مرۆڤ تاقیکردۆتەوە. ئەوەش پاش ئەوەی لە مانگی پێنجی ٢٠٢٣ چێندراوەکە لە لایەن دەزگای دەرمانی ئەمەریکی پەسند کرا. کرداری چاندنەکە بە سەرکەتووی ئەنجامدرا و نەخۆشەکە تەندروستی باشە. ئامانج لەو نەشتەرگەرییە سەلامەتی چێندراوەکەیە لە سەر مێشکی مرۆڤ. ئامانجی چاندنەکە ئەوەیە کە مرۆڤەکان بتوانن تەختەکلیل و مشکی کۆمپیتەر بەکاربێنن تەنها بە بیرکردنەوە. کۆمپانیاکە دەیەوێت لە رێگەی ئەو چێندراوە یارمەتی نەخۆشە ئیفلیجەکان بدات کە بتوانن بجوڵێنەوە.
چێندراوەکە وەک پارەیەکی ئاسن وایە بە هۆی رۆبۆتەوە لە مێشکی نەخۆشەکە گیردەکرێ. لە چێندراوەکە ٦٤ دانە ئەلکترۆد مووشێوە دەدرەچن بۆ سەر توێکلی مێشکەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *