کورتەیەکی مێژووی لەسەر پزیشکی دادوەری:
– لە ئێراق یاساکانی حامۆرابی چەند یاسایەکی تایبەت بە ڕەفتار و پیشەی پزیشکی تێدا باسکرابوو هەروەها یاساکانی (لەبت و عەشتار)و یاساکانی (ئەشنۆنا)یاسای تایبەت بە دەست درێژی سێکسی و جەستەییان ئاماژە پێکردبوو وهەروەها جۆری سزایەکانیش دیارکرابوون .
– هەروەها لە ڕۆمای کۆن کاتی مردنی (یۆلیوس قەیسەر)لەسەر ئاستێکی بەرز لیژنەیەکییان دانا بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری مردنی قەیسەر.
– هەروەها مۆمیا کردنی فیرعەونەکان لەلایەن مسرییەکان جۆرێکە لە جۆرەکانی پزیشکی دادوەری.
– لە ئەڵمانیا پێش پێنج سەدە داواکرا لە ڕووداوەکانی خنکان و برین و تاوان خاوەن بڕوانامەی تایبەت مامەڵەیان لەگەڵ بکات نەک هەموو پزیشکێک.
– لە ساڵەکانی ١٧٠٠ لە بەریتانیا (ویلیام هەنتەر)یەکەم کتێبی بڵاوکردەوە لەسەر نیشانەکانی کوشتن لەسەر منداڵی تازە لەدایک بوو.
– لەساڵی ١٩٧٥ لە چین هەندێک داریان دۆزییەوە کە لەسەری باسی برین و ڕووداوەکانی تاوانی تیدا کرابوو و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ٢٠٠ ساڵ پێش ئیستا.
– لە مێژووی ئیسلامداو لە قورئانی پیرۆز ئاماژە بە کاری پزیشکی دادوەری کراوە دوو نمونە وەرگرین:
یەکێکیان کارێکی سێکسیە لەکاتی حەزرەتی یوسف (د.خ)تاوانبار دەکرێت بە دەست درێژی کردنە سەر هاوسەری سەرۆک وەزیرانی میسر، ئەوکات بۆ دیاریکردنی ئەوەی بزانن دەست دریژی سیکسی ڕوویداوەو حەزرەتی یوسف تاوانبارە یان نا؟ پەنا دەبەنە بەر دڕانی قەمیسەکەی و لەچ لایەکەوە دڕاوە.
هەروەها لەسەردەمی حەزرەتی موسا (د.خ)کاتێک کۆمەڵێک کەس پیاویکی دەوڵەمەند دەکوژن و یەکێکی بێ گوناح تاوانبار دەکەن کە هیچ پەیوەندی نییە بەتاوانەکە. خوای گەرورە ئیلهام دەنێرێت بۆ حەزرەتی موسا کە مانگایەک سەرببڕن و پارچەیەک لە گۆشتەکەی لەسەر تەرمی مردووەکە دابنێن و زیندوو دەبیتەوە و پێتان دەڵێت کوشتنەکە چۆن بووە و کێ بووە.
– هەروەها ئیمامی عەلی ڕەزای خوای لێبێت بە پێشەنگ دانراوە لە بەکارهێنانی پزیشکی دادوەری نمونەش لەسەر ئەوە وەک ئەو ژنەی تاوانبار کرابوو بە کرداری سێکسی لەگەل یەکێک، ئیمامی عومەر رەزای خوای لێبیت سزای بەسەردا سەپاند کەچی ئیمامی عەلی دەروونی ژنەکەی خوێندەوە کە ژنەکە شێتە و بە فەرموودەی پێغەمبەر (د.خ) ڕزگاری کرد لە مردن و سزا.
– رووداویکی تر کە ژنێک کوڕیکی خۆش دەوێت بەهیج شێوەیەک کوڕەکە نایەویت، لەئەنجامدا ژنەکە بیر دەکاتەوە کە تاوانێکی سێکسی بۆ کوڕەکە دروست بکات. ژنەکە هێلکەیەک دەشکێنیت و سپێنەکەی لەناو ڕانی دادەنێت و کوڕەکە تاوانبار دەکات بەدەست دریژی سیکسی ئەوکات ئیمام عەلی دەڵێ: ئاوی گەرم بکەنە سەر ڕانی ئەو ژنە دەبینن کە سپێنەی هێلکەکە سپی دەبێت و دەزانن کە ئەوە هێلکەیە و کوڕەکە لەتاوان ڕزگاری دەبێت.
ئەوانەی باسم کردن جۆرێکن لەجۆرەکانی مومارەسەکردنی پزیشکی دادوەری. هەموو ڕووداویک کە بۆنی تاوانی لێدێت وەک برین و چەقۆو خنکان و …هتد و لەگەڵ تاوانەکانی دەست درێژی سێکسی و مامەڵەکردن لەگەڵیان دەگەڕیتەوە بۆ پزیشکی دادوەری بۆ ئەوەی بتوانێت یارمەتی دادگا بدات لە ئاشکراکردنی تاوان. پزیشکی دادوەریش لەکۆنەوە زۆر ناوی هەبووە: پزیشکی دادوەری، پزیشکی شەرعی، پزیشکی تاوانناسی…
ئەو مێژووە دوورودریژەی پزیشکی دادوەری هەیەتی و ئەوگرنگییە زۆرەی لەناو کۆمەڵگاو کێشەکانی هەیەتی، کەچی لەکۆمەڵگای ئێمە تازە پرسیاردەکەین پزیشکی دادوەری کێیە؟ لە کۆلێژی پزیشکی خوێندووە؟ پزیشکی دادوەری چ کارێک دەکات؟ یان ترسێکیان لێدەنیشێت کەباسی پزیشکی دادوەری دەکرێت و چەندەها رووداوم بینیوە دەڵێن دکتۆر بەس ڕەوانەی پزیشکی دادوەریمان مەکە.
یان کەباسی توێکاری دێت بۆ دیارکردنی هۆکاری مردن ئەوا ڕیک ڕێگرییەکی زۆر دەکرێت و ناهێڵن توێکاری بکریت و وەسفکردنی ئەو کارە زانستییە بەجۆرێکی تر وەک کەل و پارچەکردن و هەروەها ناوی تری نەشیاوی بۆ دادەنێن.
ئەوەش هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی ڕۆشنبیری دەربارەی ئەو بەشە پزیشکییە وگرنگییەکەی. ئەوبەشە بۆ من وەک قوتابخانەیەک بووە زۆر شتی لێوە فێر بووم و ئەو لقە زانستییە لەناو کێشەکانی کۆمەڵگا دەمژێنێ و زۆر چارەسەر کردنی کێشەی لێوە فێربووم.