لە بنەچە نەخۆشیێکە دەگوازرێتەوە لە نێوان ئاژەڵ و مرۆڤ، بەڵام لە نێوان مرۆڤیش دەکرێ بگوازرێتەوە. یەکەم جار ڤایرۆسەکە لە مەیمون دۆزراوە ناوەی لێندرا ڤایرۆسی ئاوەڵەی مرۆڤ. یەکەم جار نەخۆشییەکە تووشی مرۆڤ بوو ساڵی ١٩٧٠ بوو و ناوی نرا ئاوەڵەی مەیمون. ڤایرۆسەکە لە هەندێک لە قرتێنەرەکانیش دۆزراوەتەوە بەتایبەت لە ناوەراست و خۆرئاوای ئەفریکا.
ڤایرۆسەکە:
ڤایرۆسی ئاوەڵەی مەیمون ئۆرتۆپۆکسە و دوو جۆری هەیە کلاد١ و کلاد ٢، کلاد ١ دەبێتە کلاد ١ ئێ و کلاد ١ بێ و کلاد ٢ دەبەتە کلاد ٢ ئێ و کلاد ٢ بێ. کلاد ١ زۆر کوشندەترە لە کلاد ٢ وهەروەها زۆر ئاسانتر دەگوازرێتەوە.
باوترین رێگەی گواستنەوەی پێش ساڵی ٢٠٢٢ لە رێگەی ئاژەڵ بۆ مرۆڤ بوو، لە هەندێک باری زۆر دەگمەن لە نێوان مرۆڤ دەگوازڕاوە. لە ساڵی ٢٠٢٢ کلاد ٢ بێ بە شێوەکی بەرفراونتر هەتا لە دەرەوەی ئەفریکاش دەگوازرێتەوە بەتایبەت لە رێگەی کرداری سێکس و بە شێوەکی سەرەکی پیاو لەگەڵ پیاو.
لە پاییزی ٢٠٢٣وە کلاد ١ بەشێوەکی خێرا لە ناوەراستی ئەفریکا بڵاودەبێتەوە بەتایبەت لە کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ. ئەو بڵاوبوونەوەش لە مرۆڤ بۆ مرۆڤ لە رێگەی بەرکەوتنی پێستەوەیە و هەندێک جار لە رێگەی سێکسەوە. ڤایرۆسەکە لە هەواش هەیە بۆیە ئەگەری گواستنەوەی لە رێگەی کۆئەندامی هەناسە بە دوور نازاندرێ. هەروەها تێبینی کراوە کە ڤایرۆسەکە لە چەند بارێک کەم بەهۆی بەرکەوتنی ناراستەوخۆ لە رێگەی جلوبەرگ و پەشتەماڵ… گوازراوەتەوە. هەروەها لە دایک بۆ منداڵی ساواش گوازراوەتەوە بەتایبەت لەکاتی لەدایکبوون. لە نەخۆشەکان توانراوە ڤایرۆسەکە لە دەردراوی ناوگەڵ و تۆواو بدۆزرێتەوە.
بەرترسی گواستنەوە بۆ کارمەندانی تەندروستی و تاقیگەکان بە کەم دادەندرێ. لە بڵاوبوونەوەی کلاد ٢ لە ساڵی ٢٠٢٢ کارمەندان تەنها لە چەند بارەکی زۆر کەم تووش بوون زیاتر لە رێگەی دەرزی لە دەستراچوون. بەڵام جارێ نازاندرێ بەرترسی گواستنەوەی کلاد ١ چۆنە بۆ کارمەندان.
نیشانەکان:
لەو کاتەی تووش دەبی تا نیشانەکانت لێ دەردەکەوی ٦ تا ١٣ رۆژی پێدەچی. لەوانیە کورتر یان درێژتر بێت تا ٢١ رۆژیش.
بە گوێرەی جۆری ڤایرۆسەکە نیشانەکان دەگۆرێن، ئەو نیشانانەی کە باون لەوانەی لە رێگەی ناسێکیسی ڤایرۆسەکەیان وەرگرتووە:
پفکە یان برین بەتایبەت لەسەر قەد، قۆڵ، ران، دەست وپێ.
لەگەڵ ئەوەش نەخۆش لەوانیە ئەو سکاڵایانی هەبێت:
– تا
– ئازاری سەر وماسولکە
– ئاوسانی لیمفەگرێکان
لەوانەی لە رێگەی سێکسەوە تووشبوون، ئەو سکاڵایانەیان هەیە:
– پفکە یان برین لە دەموچاو، نزیک دەم یان لە مل.
– پفکە یان برین نزیک یان لە دەوری ئەندامی زاوزێ و کونی کۆم.
– زگچوون یان کێشە لە میزکردن.
– ئازار لە کونی کۆم و رێکە.
– قورسایی لە خوارەوەی زگ و حەوز
نەخۆشیەکە ئازارێکی زۆر دروست دەکا، بەڵام بەشێوەکی گشت لە ماوەی ٢-٤ هەفتە چاک دەبێتەوە. ئەوانی کەمبەرگرین، زگرپڕەکان و منداڵ لەوانیە ماوەکی درێژتر نەخۆش بکەون و نەخۆشەیەکە بە قورستر بگرن. هەندێک لەو نەخۆشانە پفکەی ئازارهێنیان لەناو دەم دەردەچی وبەوەش ناتوانن نان بخۆن.
رێگرتن:
بۆ ڕێگەگرتن لە تووشبوون، دەبی نزیک کەسانی تووشبوو نەکەوین. دەبی خۆت بە دوور بگری لە گەشت بۆ ئەو شوێنانەی نەخۆشیەکەی تێدا بڵاوە. ئەو کەسانەی کە بەرکەوتنیان هەبوو لەگەڵ کەسانی تووشبوو دەتوانن پێکوتە وەربگرن. لە کاتی بەرکەوتن لەگەڵ کەسانی نەخۆش یان بوونت لە شوێنێک کە نەخۆشیەکەی تێدا بڵاوە، دەبی ئاگاداری نیشانەکانی نەخۆشیەکە بیت وەک برین و پفکە کە لەوانەیە لە ماوەی ٣ هەفتە لێت بەدەر بکەون.
پێکوتە دەتوانی لە ماوەی ٤ رۆژ ووریبگری لە کاتی بەرکەوتن