پزیشکی لقێکە لە لقەکانی زانستە پراکتیکیەکان ،زانستی پراکتیکیش بریتیە لە پیادەکردن و پراکتیزەکردنی مەعریفەی زانستی لە کایەی لقە زانستێکی سروشتی‌دا، بە مانایەکی دیکە ، زانستی پزیشکی پراکتیکردنی مەعریفەی زانستیە لە هەر کایەیەکی فیزیکدا.
ئەگەر لە تێگەیشتن لە چەمکی زانستی پزیشکیدا گرفتمان نەبێت، ئەگەری هەیە چەمکی زانستە سروشتیەکان پێویستی بە روونکردنەوەو دیاریکردنی وردتر بێت، بە تایبەت لە زمانی فەلسەفەدا کاتێک چەمکی فیزیک وەکو جێگرەوە بۆ سروشت و میتا فیزیکا بۆ ئەودیوی سروشت بەکار بێت ،ئایا مه‌به‌ست له زانستی سروشتی چیه؟ فیزیك سروشته یان جه‌سته؟ فیزیكا و میتافیزیكا چی دەگرنەوە ؟ئه‌م چه‌مكانه چۆن گەشەیان کردووەو كه‌ی هاتونه‌ته ناو فه‌رهه‌نگی زانستی و فەلسەفی مرۆڤایه‌تیه‌وه؟
زیاتر له ده هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه مرۆڤ هه‌وڵی به‌رهه‌مهێنانی داوه، ئەمە پێشکەوتنێکی زۆر گەورە بووە لە پرۆسەی دروستبوون و پێگەیشتنی مرۆڤدا، سەرەتا ورده ورده ده‌ستی لە ئاماده‌كاریه‌كانی سروشت هه‌ڵگرتوه، واتە ئەقڵی بەکارهێناوەو بیری كردوه‌ته‌وه چۆن له كه‌ره‌سته ئاماده‌كان ، کەرەستەی نوێ دروست بکات گۆرانكاری لە سروشتی دەوروبەریدا بكات ، له جیاتی راووشكار خۆی مه‌روماڵات و ئاژه‌ڵی کێوی به‌خێو بكات، له جیاتی كۆكردنه‌وه‌ی میوه‌و دانه‌وێڵه خۆی چاندن و کاری كشتوكاڵی بكات، له جیاتی ئه‌شكه‌وت و پهناشاخ ، خۆی خانوبەرەو شوێنی مانەوەی دروست بكات، لە جیاتی گەڵای دار جۆرێک لە جل وبەرگ لە پێستی ئاژەڵان دروست بکات ، هه‌موو ئه‌م چالاكیانه‌ش پێویستیان به ئاستێكی هۆشیاری و مەعریفەی زانستی هه‌بووه، ئەو ئاستە زانیاریەش لە پرۆسەیەکی دورودرێژی هەزاران سالی ژیانی مرۆڤدا وردە وردە کەڵەکە بووە، له رێگای تاقیكردنه‌وه‌و ئه‌زمونه‌وه ، یان له رێگای شاره‌زایی و دووبارەبوونەوەی گۆرانكاریه‌كانی سروشت و وەرزەکانی ساڵ و كاتی باوباران و گه‌رماو لافاو و كه‌م بونه‌وه‌ی ئاو له میانی هه‌زاران ساڵه‌وه زانیاری زۆری لا گه‌ڵاڵه بووە، له سه‌ر بنه‌مای ئه‌و زانیاریانه‌ش پێشبینی ئایندهی كردووه، کوێربوونەوە یان ژیانەوەی کانیاوەکان ،و وشکبوون و زەردبوونی لەوەڕگاکان و كاتی به‌رهه‌م و گه‌ڵارێزان و پیربوون و بێهێزی و نه‌خۆشی و مردن و چه‌ندین دیارده‌ی سروشتی وه‌كو خۆرگیران و مانگیران ….هتد ، هەموو ئەمانە لە رێگای دووبارەبوونەوەو یادەوەری و وەرگرتنی خیبرەو شارەزاییەوە لای مرۆڤەکان بوونە هەقیقەت و ستوری دیاریکردنی چالاکی و شێوازەکانی بیرکردنەوە ، رامان لە سروشت و لەو گۆرانکاریانەی بە شێوەیەکی سیستماتیک دووبارە دەبنەوە ،ئەمە سەرەتایەک بوو بۆ هزری کۆمەڵایەتی ، به تایبه‌ت له کۆمەڵگاکانی چین و هندو ئێران و نێوان دیجلەو فورات و میسر و ناوەندە شارستانیەکانی کۆندا، سه‌ره‌تاكانی فه‌لسه‌فه و زانست به‌ده‌ركه‌وتن ، بە ماوەیەکی کەم گەشەیان کرد ، بە بەراورد بە مێژووی پەیدا بوونی مرۆڤ ، ئەو گەشەکردنە خێرابوو ، دۆزینەوە لە دووای دۆزینەوەو گۆرانکاری لە دووای گۆرانکاری بەردەوام بوو ،پێشکەوتنی زانست و گەشەکردنی ئەقڵی و پەرەسەندنی کەرەستەکان خێراتر بوون ، تا قوناغی یۆنان و رۆمان و چوار سه‌د ساڵێك ئه‌وروپا و نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌كیشه ئه‌مریكا رۆڵی گه‌وره‌یان بینیوه له پێشكه‌وتنی كایه زانستیه جیاوازه‌كاندا به تایبه‌ت له زانسته سروشتی و پراکتیکیەكاندا.
لە رووی شێوازی بیرکردنەوەوە، تا سه‌رده‌می رۆشنگه‌ری ، واتە سەرەتای سەدی هەژدە ١٧١٥راڤهو شرۆڤه‌ی بیرمه‌ندو زانا‌و فه‌یله‌سوفه‌كان رامانی بوو واته (میتافیزیك)ی یان سه‌روی سروشتی بوو، یاسای به‌رێوه‌چوون و گۆران و په‌ره‌سه‌ندنیان له خودی ره‌گه‌زه سروشتیه‌كاندا نه‌ده‌بینی، بە پێچەوانەوە بۆ هێزێکی ئەو دیو سروشت ، هه‌ر له سه‌رده‌می ئه‌فلاتون و ئهرستۆو بهتلیمۆسهوه ،ره‌وتێكی ئهودیوسروشتی باو بوو ،بیركردنه‌وه‌كان سروشتی نه‌بوون، هه‌رچه‌نده ئه‌رستۆ پۆلینی مه‌عریفه‌ی كردبوو، بۆ هه‌ر بابه‌تێكیش باسێك(مبحپ)ێكی تایبه‌تی دانابو ،له‌م باره‌وه گوتویه‌تی شه‌ره‌فی زانست به شه‌ره‌فی بابهتهكهیهوهیه ،بۆیه شه‌ریفترین باسێكی (مبحپ)ێكی فه‌لسه‌فه ئه‌و باسه‌یه كه له خوا ده‌كۆڵێته‌وه ،ئه‌م باسه‌شی ناو نابوو فه‌لسه‌فه‌ی یه‌كه‌م ،خوای به بزوێنه‌ری یه‌كه‌م دانابوو، به‌تلیمۆس زه‌ویی به ناوه‌ندی گه‌ردون دانابوو، ئه‌گه‌رچی شان به شانی ئه‌و دیدگایه‌ش روانگه‌و دیدێكی سروشتی هه‌بوو ،به‌ڵام دیدگای نا سروشتی زاڵ بوو، هه‌تا كۆمه‌ڵێك ده‌ستكه‌وتی هزری و زانستی گه‌وره هاتنه ئاراوه، نیكۆلاس كۆپه‌رنیكۆس تیۆری به‌تلیمۆسی ره‌تكرده‌وه‌و ، دوواتر كه زانستی دووربینی و تلسكۆپ پێشكه‌وت و گالیلۆ ئه‌مه‌ی سه‌لماند، نیوتن هێزی كێشی نێوان ته‌نه‌كانی دۆزیه‌وه و گه‌یشته ئه‌و تیۆره‌ی كه سروشت مه‌حكومی كۆمه‌ڵێك یاسای بنچینه‌ییه‌و ناچارمان ده‌كات میتۆدی زانستی بۆ توێژینه‌وه‌یان به كاربێنین ، لێره‌وه بۆ جیاكردنه‌وه‌ی شێوازی بیركردنه‌وه‌ی فیزیكی یان سروشتی له بیركردنه‌وه‌ی غه‌یبانی یان میتاقیزیكا چه‌مكی زانسته سروشتیه‌كان هاته ئاراوه، لە چوارچێوەی ئەم لقە زانستیانەشدا قسه له میتۆد ورێبازی زانستی و میكانیزم و مه‌رجه‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانستی كرا.
مه‌به‌ست له زانسته سروشتیه‌كان یان زانسته پوخته‌كان لقه زانستیه بنچینهییهكانه، كه له هه‌ندێك پۆلێنكردندا ته‌نیا (زندهزانی و كیمیا و فیزیا)ده‌گرێته‌وه، زانسته پوخته‌كان توێژینه‌وه له‌سه‌ر بابه‌ت و دیارده‌و هێزه سه‌ره‌كیه‌كان و په‌یوه‌ندی نێوانیان و ئه‌و یاسایانه ده‌كه‌ن كه به‌رێوه‌یان ده‌به‌ن، جگه له‌وه‌ی له زانسته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان جیاوازن، ئه‌م زانستانه به هۆی گه‌شه‌كردنی دۆزینه‌وه‌كانیان جیاوازیان له‌گه‌ڵ زانسته پراكتیكیهكانیش هه‌یه، چونكه زانسته پوخته‌كان به‌كارهێنان و بواری كرداریی ناگرنه‌وه به‌ڵكو له ناوخۆیاندا جیاكراونه‌ته‌وه، بۆیه به زانستی رووت یان په‌تی ناو ده‌برێن، به‌ڵام له لقه پراكتیكیهكاندا ئه‌وه‌ی به تیۆری وه‌رده‌گیرێت ده‌بێ دوواتر موماره‌سه یان پراكتیزه‌ی بكات و به كرده‌وه كاری پێ بكات وه‌كو لقه زانستی (پزیشكی تاقیگه‌كان یان تیشك ، یان خۆراك، یان چاره‌سه‌ری سروشتی و…هتد) ، بۆیه ده‌رئه‌نجامه‌كانی توێژینەوە لە زانسته پهتیهكاندا، راسته‌وخۆ په‌یوه‌ستن به پێشكه‌وتنه ئابوری و ته‌كنۆلۆژیه‌كانی كۆمه‌ڵگاوه، .
له عه‌ره‌بیدا به لقه زانستیه پوخته‌كان ده‌ڵێن (العلوم الصرفه یان موجه‌ره‌ده) (Pure Sciences) كه توێژینه‌وه له‌سه‌ر پەرەسەندنی تیۆرە زانستیەکان ده‌كه‌ن.ئه‌م زانستانه ئامراز‌و رێگای پێشكه‌وتنه ته‌كنۆلۆژی و ته‌كنیكیه‌كانی كۆمه‌ڵگای مرۆیی بوون، كاتیك قسه له‌سه‌ر داهێنان و په‌ره‌سه‌ندنه‌كان له كۆمه‌ڵگای پیشه‌سازی و رۆژئاوایی‌دا ده‌كرێت مه‌به‌ست له‌و پێشكه‌وتنانه‌یه كه له بواری زانسته پهتیهكاندا هاتونه‌ته ئاراوه ، ئه‌گه‌رچی هاوشان له‌گه‌ڵ ئه‌م زاستانه و پێشكهوتنانهكانیدا لقه زانستیه‌كانی تریش پێشكه‌وتن وەکو یاسا و دێموگرافیا و کۆمەڵناسی و ….هتد.