توێنژینەوەکانی سەر قاوە و کاریگەری لەسەر تەندروستی بۆتە مایەی سەرنج. پرسیارەکە ئەوەیە: چەند کافایین بخۆینەوە زیانبەخش نەبێت؟
بەهۆی قورسیی توێژینەوە لەسەر ئەو جۆرە بابەتانە، توێکینەوەکان دەرئەنجامی جیاواز دەردەخەن. لە کاتێک هەندێیکیان دەڵێن خواردنەوەی کافایین کاریگەری ئەرێنین هەیە لەسەر لوولەکانی خوێن وبەرترسی شەکرەی جۆری ٢ کەمدەکاتەوە، هەندێک توێژینەوەی دیکە دەڵێ کە قاوە بەرترسی شەپڵە زیاددەکات.
نوێترین توێژینەوە لە ٩ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ لە گۆڤاری رۆماتۆلۆگی دەرچوو کە نیشان دەدا، خواردنەوەی کافایین لە قاوە، چایە… بۆ لوولەخوێنکان بەسوودە. بە گوێڕەی توێژینەوەکی دیکە کە لە مانگی نۆ لە گۆڤاری
Journal of Clinical Endocrinology and Metabolism
بڵاوکراوە، خواردنەوەی کافایین بە شێوەکی بەردەوام، تووشبوون بە شەکرەی جۆری ٢ و نەخۆشییە تاجییەکانی دڵ و شەپڵە زۆر کەم دەکاتەوە. بڕی پێیوستیش بۆ ئەو کەمکردنەوە نزیکەی ٢٠٠ تا ٣٠٠مگم کافایینە لە رۆژێ واتە ٢ بۆ ٣ کوپ قاوە. لە توێژینەوەکە ئەوانەی رۆژانە ٢٠٠ بۆ ٣٠٠ مگم کافایین دەخۆنەوە بەرترسی ئەو نەخۆشیانەی سەرەوەیان بە رێژەی ٤٠.٧ بۆ ٢٨.١ لە سەدا کەمتر بوو لەوانەی رۆژانەی کەمتر لە ١٠٠مگ کافایین دەخۆنەوە.
بە گوێڕەی لێداوانی هەندێک شارەزاییان کافایین هەستیاری ئەنسۆلین زیاد دەکات، لەم ڕێگایەوە تووشبوون بە شەکرەی جۆری ٢ و نەخۆشیەکانی دیکە کەم دەکاتەوە. هەندێ پسپۆری دیکە لەم بوارە دەڵێن قاوە و چا و خواردنەکانی دیکە لەو جۆرە هەر تەنها کافایینیان تێدا نییە، زۆر مادەی دیکەییان لە ناوە وەک فالڤۆنۆید وئەلکەلۆید وپۆلیفینۆل کە دژەئۆکسانن و لەوانەیە کاریگەرییان لەسەر زیندەپاڵی گلوکۆز و چەوری هەبی.
توێژینەوەی دیکە هەن کە تێیدا تێبینی کراوە کە خوارنەوەی ٤٠٠مگم کافایین (نزیکەی ٤ کوپ قاوە یان دوو قوتوو خوارنەوەی وزەبەخش) لە رۆژێکدا دەبێتە هۆی زیادبوونی ترپەی دڵ وفشاری خوێن، کاریگەریەکە لەوانەی ٦٠٠مگم دەخۆنەوە زۆر بەرچاوترە. توێژینەوەیێک کە ٢٧ی مانگی نۆ لە
Journal of Stroke
بڵاوکراوە، خوارنەوەی زیاتر لە چوار کوپی قاوە لە رۆژێکدا بەترسی شەپڵە بە ڕێژەی ٢٧% زیاددەکا، داتاکانی ئەو توێژینەوە لە زیاتر لە ٣٢ وڵات کۆکرابوونەوە. بەڵام هەر لە هەمان توێژینەوە خوارنەوەی ٣ بۆ ٤ کۆپی چایەی رەش بەرترسی شەپڵە بە رێژەی ٢٩٥ کەمدەکاتەوە.
بەکورتی توێژینەوەکان دەرئەنجامی جیاواز نیشان دەدەن لەسەر ئەوەی ئایا کافایین، سوودبەخشە، زیانبەخشە یان بێ کاریگەرە! ئەوەش ئاماژەی ئەوەیە کە توێژینەوە لەسەر نەریتەکانی مرۆڤ لە خواردن وخواردنەوە ئاسان نییە بەهۆی بوونی چەندین هاوکارلێکی دیکە.