توێژینەوەیێک لە لایەن تیمێکی ئاییندەی بێ ژەهر Toxic free Future ئەو نیشان دەدات کە چەندین مادەی ژەهراوییان دۆزیوەتەوە لەو پلاستیکە رەشانەی کە کەرستەی خواردن و یاری زارۆکان و کیسەی خواردنیان لێ دروست دەکەن.

ئەو بەرهەمانە زۆربەی جار لە پاشماوەی ئامێرە ئەلکترۆنییەکان دروست دەکرێن وەک تەلەفزیۆن و رادیۆی فرێدراو. لەو کردارەش بەشێکی بەرچاو مادەی ژەهراوی لە ناو پلاستیکەکان دەمێننەوە. مادە ژەهراوەیەکانی ناو پلاستیکەکان لەوانەن کە شێرپەنچە و شێوانی کوێرەرژێنەکان و هۆرمۆنەکان ودەمارژەهراویبوون و شێوانی زاوزێ و گەشە دروست دەکەن.

ئەو پادە ژەهراوییانە دێنە لەشی مرۆڤ کاتێ منداڵ یارییەکان دەخەنە دەمییان یان کە خواردن لە ناو کیسە نایلۆنەکان هەڵدەگیرێن یان کەرستەی پلاستیکی رەش بۆ خواردن دروستکردن بەکاردێت.

بە گوێرەی ئەو توێژینەوە مادە ژەهراوییەکان لە نزیکەی ٨٥%ی پلاستیکە پێشکێنراوەکان دۆزراوەتەوە. لەو مادە ژەهراوییانەش مادەی Deca-BDE کە ئێستا قەدەغەکراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *