سه‌ده‌ف

ICD-10: L40

پێناسه‌

نه‌خۆشی‌یه‌کی هه‌ویی پیسته‌یی‌ و هه‌ویی ته‌ڤگه‌ره‌ واته‌ سیسته‌می‌یه‌ ‌. به‌ هۆی دروستبوونی خانه‌ به‌ شێوه‌کی له‌ راده‌به‌ده‌ر پیسته‌ تفرهه‌لده‌دا. به‌ڵام هه‌نده‌ک جار نه‌خۆش هیچ به‌ پیسته‌یه‌وه‌ دیار نی‌یه‌ و ته‌نها جومگه‌کانی ئازاریان هه‌یه‌

هۆکار

لۆماوه‌، یه‌ک له‌ نه‌خۆشی‌یه‌ دژه‌خۆکانه

هۆکاری داگیرسێنه‌ر

کولی به‌تایبه‌ت سترێپتۆکۆک له‌ قورگ

برین له‌ پیسته‌

فشار

ئه‌لکهول

هه‌نده‌ک ده‌رمان ‌ داگیرسێنه‌ر یان خراپکه‌رن وه‌ک لیثیۆم، دژه‌هه‌وه‌ ناستیرۆیده‌کان، بێتابڕ، کلۆرۆکوین، ئاسێ-بڕ

سه‌ده‌ف له‌گه‌ڵ سیلیاکی په‌یوه‌ندی به‌تینیان هه‌یه‌ به‌ڵام زۆر جار یه‌کیان مته‌

سکاڵا

نه‌خۆشی‌یه‌کی ته‌ڤگه‌ره‌ به‌س نیشانه‌کانی به‌زۆری له‌ پیسته‌ ده‌رده‌که‌وی هه‌ده‌ک جار له‌ جومگه‌ش به‌تایبه‌ت پله‌جه‌مگه‌ی پێدایی. نه‌خۆشی‌یه‌که‌ له‌ ته‌مه‌نی 10 تا 20 ساڵی ده‌ست پێ ده‌کا. په‌له‌کانی پیسته‌ له‌ دوو له‌سه‌ر سێ‌ی نه‌خۆشه‌کان سنوورداره‌و که‌متر له‌ 3له‌سه‌‌دی پیسته‌ ده‌گرته‌وه‌. په‌ڵه‌کان سنووردیار و چوونیه‌ک و تفرده‌رکه‌رن. خڕ یان هێلکه‌یی و ئه‌ستوورن و تفره‌کانیش زیوی یان بۆرن. ئه‌گه‌ر تفره‌کان لا ده‌ی پیسته‌کی سۆری ده‌رده‌که‌وی که‌ خوێنی پتک پتکی لێوه‌دێ. ئه‌و په‌ڵانه‌ به‌‌ زۆری له‌ شوێنی ژێرفشار ده‌رده‌که‌ون وه‌ک ئانیشک و چۆک و قون، هه‌روه‌ها له‌ ناو پرچیش زۆرن، سه‌ده‌فی لۆچی پیسته‌ بێ تفره‌ و یه‌کجار زۆر سۆرده‌بته‌وه‌و سنووردیاریشه‌

سکاڵای دیکه‌ هه‌وی جومگه‌ی سووک تا سه‌خت، له‌وانه‌ی که‌  سه‌ده‌فیان هه‌یه‌ هه‌وی ریخه‌ڵۆکی درێژخایه‌ن وه‌ک هه‌وه‌زامی ریخه‌لۆک و نه‌خۆشی کرۆن زیاتر ده‌بیندرێ هه‌روه‌ها سیلیاکیش.

سه‌ده‌فی ده‌موچاو: سۆربوونه‌وه‌، تفرهه‌ڵدان له‌ ده‌مو چاو

سه‌ده‌فی خاڵ خاڵ: په‌ڵه‌ی سۆری یه‌ک ملم تا یه‌ک سم که پاشان تفر ده‌رده‌که‌ن، ئه‌و په‌ڵانه‌ به‌ شێوه‌کی چوونیه‌ک به‌سه‌ر قه‌د و په‌له‌کان بڵاوده‌بنه‌وه‌. به‌زۆری تووشی گه‌نج و منداڵ ده‌بی، زۆر که‌م ده‌خورێ و زۆر جار له‌ برینی پیسته دێن و زۆر جاریش پاش کولی ده‌رده‌که‌ون به‌تایبه‌ت کولی قورگ، هه‌ر کولیش ده‌بیته‌ هۆی وه‌گه‌ران‌

سه‌ده‌فی ده‌ست وپێ: سۆربوونه‌وه‌، تفرهه‌ڵدان که‌ تاراده‌ک له‌ سه‌دفی دیکه‌ جیاوازه‌. لێره‌ پیسته‌ به‌شێوه‌ی پارچه‌ی گه‌وره‌ هه‌ڵده‌ستی و ده‌که‌وی، هه‌نده‌ک جار زه‌حمه‌ت له‌ بیرۆ یان هه‌وی که‌رووی جیاده‌کرێته‌وه‌

سه‌ده‌فی پیسته‌سه‌ر: زۆر به‌قورسی له‌ چه‌وره‌بیرۆ جیاده‌کرێته‌وه‌، به‌س سه‌ده‌ف تفره‌کانی چه‌ورترن و ئه‌ستوورترن وزیاتر له‌ مۆم ده‌چن و زیاترش له‌ پیسته‌ ده‌چنه‌ خوارێ، زۆربه‌ی جار ئه‌و سه‌ده‌فه‌ به‌س له‌ پیسته‌سه‌ر هه‌یه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌خۆش له‌ جێ‌ی دیکه‌ سه‌ده‌فی هه‌بی ئه‌وه‌ ده‌سنیشانکردنه‌که‌ ئاسان ده‌کا،  چه‌وره‌بیرۆ هه‌موو پیسته‌سه‌ر ده‌گریته‌وه‌ و تفره‌کانی ته‌نکترن، سه‌ده‌ف جێ جێ ده‌گریته‌وه‌. خورشت له‌ چه‌وره‌بیرۆ زیاتره‌

سه‌ده‌فی پێچه‌کان: له‌ لۆچی پیسته‌ دێت وه‌ک له‌ بن هه‌نگڵ، بنزگ، ژێر مه‌مک. به‌زۆری له‌ خه‌ڵکی قه‌ڵه‌و که‌ زۆر ئاره‌قه‌ ده‌که‌ن، سه‌ده‌فه‌که‌ سنووره‌کی دیاری هه‌یه‌ و سۆره‌که‌ش له‌ هه‌موو په‌ڵه‌که‌ چوون یه‌که‌ مه‌یله‌و په‌مبه‌یی‌یه‌. زۆر جار له‌ هه‌مان کات سه‌ده‌ف له‌ ناوقژ و نینۆک هه‌یه

سه‌ده‌فی نینۆک: نینۆکه‌که‌ ئه‌ستوور ده‌بی و ده‌شێوێ، به‌رزی و نزمی تێده‌که‌وی، زه‌ردهه‌ڵده‌گه‌رێ و گۆشتی ژێره‌که‌ی ئه‌ستوور ده‌بی که‌ نینۆکه‌که‌ به‌رزده‌کاته‌وه‌

سه‌ده‌فی دوگمه‌یی: ئه‌و په‌ڵانه‌ له‌ شوێنی وه‌ک چۆک و ئه‌ژنۆ ده‌رده‌که‌ون هه‌نده‌ک جار له‌ لارانیش، سنووره‌کایان زۆر جوان دیاره‌ و تفره‌که‌یان چه‌ورو ئه‌ستووره، له‌ ژێر تفره‌که‌ سۆربوونه‌وه‌کی زۆر ده‌بیندرێ

سه‌ده‌فی پیسته‌سۆری(ئه‌ریسرۆدێرمی): جۆره‌کی سه‌ختی سه‌ده‌فه‌ وتێیدا به‌شی زۆری پیسته‌ سۆر ده‌بیته‌وه‌

‌سه‌ده‌فی کیسیی ناوله‌پ وبنی پێ: کیسه‌ی کێماوی وورد وورد له‌ ناو له‌پ و/یان بنی پێ له‌ توێژی سه‌ره‌وی پیسته‌، ئه‌و کیسانه‌ هه‌رچه‌ند کێماوین به‌س پاکژن. جۆره‌گشتی‌یه‌که‌ی که‌ هه‌موو له‌ش داده‌گری زۆر سه‌خته‌. ئه‌و جۆره‌ سه‌ده‌فه‌ په‌یوه‌ندی به‌ جگه‌ره‌کێشان هه‌یه‌

سه‌ده‌فی دامێن: لۆ نمونه‌ سۆربوونه‌وه‌کی نادیاری سه‌ری چووک

لێکۆلینه‌وه‌

سکاڵاو نیشانه‌، سکاڵای ئازاری پشت و جو‌مگه‌کان، بوونی نه‌خۆشی سیلیاکی، لۆماوه‌، ده‌بی هه‌موو پیسته‌ی له‌ش ته‌ماشا بکه‌ی هه‌تا نینۆک و سه‌رسمت و ناوک. پشکنینی گه‌روو له‌ سه‌دفی خاڵدار

شانه‌زانی سه‌دف نیشان ده‌دا به‌س زۆر جار ئه‌نجامی یه‌کلاکه‌ره‌و ناداته‌ ده‌ست

ترسی نه‌خۆشی‌یه‌کانی دڵ و لووله‌خوێنه‌کان وکۆنیشانی زینده‌پاڵ له‌ نه‌خۆشه‌کانی سه‌ده‌ف زیاتره‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ باشه‌ گه‌ر ئازمایشی په‌ستانی خوێن و شه‌کره‌و چه‌وری‌یه‌کان دژه‌ته‌نه‌کانی ترانس گلوتامیناس بکه‌ی

لێچووه‌کان

بیرۆ، به‌تایبه‌ت بیرۆی ده‌ست و پێ و ئه‌رسراسما و ئینته‌رتریگۆ له‌ سه‌ده‌فی پێچه‌کان ده‌چن

بیرۆی مه‌ممه‌یی و که‌رووه‌خره‌کان له‌ ‌ سه‌ده‌فی دوگمه‌یی ده‌چن

چه‌وره‌بیرۆ له‌  سه‌ده‌فی پیسته‌سه‌ر و سه‌ده‌فی ده‌موچاو ده‌چی

رۆزاشیای پیتریاسی له‌ سه‌ده‌فی خاڵ خاڵ ده‌چی:  به‌س  په‌ڵه‌کانی رۆزاشیا زیاتر له‌ یه‌ک نزیکن و هه‌ر له‌ قه‌د ده‌بن که‌چی سه‌ده‌فی خاڵ خاڵ له‌ په‌له‌کانش ده‌بی و له‌یه‌ک دوورتریشن

سه‌ده‌فی نینۆک له‌ که‌رووی نینۆک ده‌چی: به‌چاو سته‌مه‌ لێکیان جیابکه‌یه‌وه‌ ده‌بی که‌رووه‌کان بچینی

چاره‌سه‌ر

هه‌نده‌ک نه‌خۆش کێشه‌ی نی‌یه‌ و له‌وانه‌ش پێویست به‌ چاره‌سه‌ر ناکا. ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی که‌ سه‌ده‌فی سه‌ختی ده‌ست و پێ و نینۆک، یان هه‌وی سه‌ده‌فی جومگه‌کان  یان سه‌ده‌فه‌ی زۆر بڵاویان هه‌یه‌ ده‌بی ڕه‌وانه‌ی پسپۆری پیسته‌ بکڕێن لۆ چاره‌کردن به‌ تیشکی سه‌روه‌نه‌وشه‌یی B یاخود چاره‌ به‌ میثۆترێکسات، رێگره‌کانی TNF-alpha، رێتینۆید یان سیکلۆسپۆرین

بیر له‌وه‌ش که‌وه‌ که‌ چ هۆکاره‌ک سه‌ده‌ف خراپ ده‌کا وه‌ک کولی، فشار، یان ده‌رمان(لۆ نمونه‌ رێگره‌کانی بێتا)، ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ سیلیاکیان هه‌یه‌ هه‌تا سه‌ده‌فه‌که‌شیان باشتر ده‌بی که‌ واز له‌ گلوتین ده‌ینن.

پێش هه‌ر چاره‌سه‌ره‌ک ده‌بی تفره‌کان لاببه‌ی، تفری قژی سه‌ر به‌ گه‌رماوه‌کی درێژ یان به‌ ترشی سالیسیل لاده‌به‌ی، تفری جه‌سته‌ به‌ ڤاسه‌لینی سالیسیل لاده‌به‌ی( ته‌نها پێش جاره‌سه‌ری رۆناکی نه‌بی)

سه‌ده‌فی ده‌موچاو

 ستیرۆید گرۆپی یه‌ک یان دوو و/یان جه‌ره‌سه‌ری رۆناکی، به‌کارهینانی کۆرتیزۆن له‌ ده‌موچاو لۆ ماوه‌ی زۆر له‌وانه‌یه ببیته‌ هۆی هه‌وی پیسته‌ی ده‌روی زار. Calcipotriol و Ditranol له‌ ‌ده‌موچاو به‌کارناییێ.

دره‌مانه‌کان

Hydrocortisone cream, Mildison creamستیرۆیدی گرۆپ یه‌ک

Emovat cream ستیرۆیدی گرۆپ دوو

سه‌ده‌فی خاڵ خاڵ

بزانه‌ نه‌خۆش کولی قورگی نی‌یه‌! ئه‌گه‌ر هه‌یبوو ده‌بی چاره‌ی بکه‌ی، ستیرۆید گرووپی یه‌ک تا سێ به‌تایبه‌ت له‌کاتی خورشت، به‌س زۆربه‌ی جار ته‌نها کرێمی نه‌رمکه‌ره‌وه‌ به‌سه‌. ئه‌و سه‌ده‌فه‌ خۆی به‌ سێ چار مانگ چاک ده‌بی به‌س ترسی وه‌گه‌رانیش هه‌یه‌، هه‌تاو و گه‌رماو باشه‌، ئه‌گه‌ر نه‌خۆش هه‌ر چاک نه‌بوو له‌زه‌کان به‌ ره‌ژوو چه‌ورده‌که‌ی رۆژێ جاره‌ک، یاخود نه‌خۆش ڕ

 ه‌وان ده‌که‌ی لۆ چاره‌سه‌ری رۆناکی.

ده‌رمانه‌کان

Hydrocortisone cream

Cares Cream

Propless Cream

سه‌ده‌فی ده‌ست وپێ

تفره‌کان لاده‌ده‌ی به‌ ڤاسه‌لینی سالیسیل وکرێمی نه‌رمکه‌ره‌وه‌ و ستیرۆیدی گرۆپی سێ یان چاری لێده‌ده‌ی، هه‌نده‌ک جار Calcipotriol

ده‌رمانه‌کان

ستیرۆیدی گرۆپی سێ Diproderm cream

Cream Elocon

Salcyvase 1-2%

سه‌ده‌فی پیسته‌سه‌ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *