کیسه‌ی به‌یکه‌ر
کیسه‌که له پشتی چۆک دروست ده‌بی و و ئاوی جهمگهی تێدایه.
هۆکار
هه‌وی ناوپۆشی جومگه: که ده‌بیته هۆی دروست بوونی شله‌کی زۆر و له ئاکام کیسهکی گه‌وره‌ی لێده‌که‌وته‌وه. ئرترۆس. بریندار بوونی مینسک یان خاچهبهستهر.هه‌وی سیسته‌می وه‌ک رۆماتیزم. هه‌نده‌ک منداڵ تووشی ئه‌و کیسه ده‌بن بی هیچ هۆیه‌کی دیار
سکاڵا
دروستبوونی ئهستوورییهک له پشتی چۆک ده‌بیته هۆی هه‌ست به گرژی کردن ئه‌گه‌ر چۆک راست به‌که‌یه‌وه و ناشهێلێ چۆکت به‌ته‌واوی بوشتێنیهوه، ئه‌گه‌ر کیسه‌که بته‌قی ئازاری زۆر دروست ده‌کا
نیشانه
ئهستوورییهک له پشتی چۆک، ئه‌گه‌ر کیسه‌که بته‌قی ئه‌وا به‌ڵه‌کیش ئه‌ستور ده‌بی
لێچووهکان
مه‌ینی خوێنهێنهرهقووڵهکان به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر به‌ڵه‌ک ئه‌ستوور بووبی کاته‌ک کئسهکه ته‌قی بی، لوو، بۆقی خوێنبه‌ره‌کان
ئازمایش
زۆر جار دیتنی نه‌خۆش به‌سه، ئه‌گه‌ر گومانت له خوێنمه‌یینی خوینهێنهرهکان هه‌بوو ده‌تانی سۆنه‌ر یان تیشکی ره‌نگی خوێنهێنه‌ره‌کان بگری، هه‌ر سۆنه‌ریش ده‌تانی کیسه له لوو جیابکاته‌وه، ئه‌گه‌ر ، هه‌ر گومانت هه‌بوو ده‌تانی تیشکی موگناتیسی یان کۆمپوته‌ر بگری به‌س باشتره نه‌خۆشه‌که ره‌وانی لای دکتۆری ئێسک بکرێ و ئاوان هه‌نده‌ک جار لۆ نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌و تئشکانه ده‌گرن
چاره‌سه‌ر
ده‌بی چاره‌سه‌ری هۆیه‌که‌ی بکه‌ی ئه‌گه‌ر به ده‌رزی کیسه‌که به‌تاڵ بکه‌ی زۆر به زووی پڕ ده‌بیته‌وه، ئه‌گه‌ر کیسه‌که زۆر گه‌وره بوو ده‌بی دکتۆری ئێسک به نه‌شته‌رگه‌ری لای ببا، ئه‌وانه هه‌وی ناوپۆشی جومگه‌یان هه‌یه هه‌نده‌ک جار سوود له ده‌رزی کۆرتیزۆن وه‌رده‌گرن له ناو جومگه‌که ههوهکه که‌م ده‌کاته‌وه و به‌وشێوه‌ش شله‌ی ناو کیسه‌که‌ش که‌م ده‌بیته‌وه