پێناسە: رادەی کالیسیۆمی خوێن زیاتر لە 2.6ملی مۆل لە لیترەک یان رادەی کالیسۆمی ئایۆندار زیاتر لە 1.3

هۆکار: زۆرچاڵاکی رژێنی تەک پەریزادە، شێرپەنجە وەک لیمفۆمە، شێرپەنجەی سیپەلاك، مەمک، میزەرۆکان، هێلکەدان… بە یان بەبێ تەشەنەی هێسک، ژەهراوی بوون بە ڤیتامین د، هەندەک دەرمان وەک لیسیۆم، کالسیۆم کاربۆنات، سایەزاید، نەخۆشی سارکۆیدۆسیس، زۆرچالاکی پەریزادەرژێن، پەککەوتنی رژێنی سەرگورچیلە، فیۆکرۆمۆسایتۆمە، نەخۆشی خێزانی کالسیۆمنزمی میز و کالسیۆمبەرزی خوێن

سکاڵا: ماندووی، خەمۆکی، بەردی گورچیلە، ئازاری لەش، زگگیران، زۆرمیزی، هیشکبوون

لێکۆلینەوە: گەڕان بە دوای هۆکارەکان لۆ نمونە ئازمایشی لیمفەرژێنەکان، زگ و مەمک تا بزانی نیشانەی شێرپەنجەی نی‌یە، ئازمایشی تاقیگە: وەک هۆرمۆنەکانی پەریزادە و تەک پەریزادە، هیمۆگلۆبین، فۆسفەتێزی تفت، ئەلبۆمین، کریاتینین لە کاتی کەمی ئەلبۆمین و لە کاتی پەککەوتنی گورچیلە ناتوانی پشت بە کالیسیۆمی خوێن ببەستی دەبی کالیسۆمی ئایۆندار وەربگری.

چارەسەر: یەکەم شت دەبی لە هۆیەکەی بگەرێی و چارەی بکەی، ئەگەر نەخۆش حەبی کالسیۆم و ڤیتامین د هەبوو دەبی وازیان لێبینی، بڕی کالسیۆم زیاتر لە 3.7 پێویستی بە چاودێری چڕ هەیە. پیرەکان دەبی هەر لە 3.0 بنێردرێنە نەخۆشخانە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *