ICD-10: E05
پێناسه
زێده‌په‌ریزاده‌یی: بریتی‌یه له زێده‌به‌رهه‌م هێنانی هۆرمۆنی په‌ریزاده له به‌شه‌کی یان هه‌موو به‌شه‌کانی رژێنی په‌ریزاده و له ئه‌نجامدا زیادبوونی بڕی هۆرمۆنی په‌ریزاده له خوێندا.
په‌ریزاده‌ی ژه‌هراوی: به‌و سکاڵای ونیشانانه ده‌گۆترێ که زۆری هۆرمۆنی په‌ریزاده به هه‌ردوو جۆری په‌ریزاده3 و په‌ریزاده 4 له شانه و کۆئه‌ندامه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی رژێنه‌که دروستی ده‌که‌ن
هۆکار
هه‌وی په‌ریزاده به‌هۆی
نه‌خۆشی گره‌یڤس
هه‌وی په‌ریزاده‌ی دژه‌خۆیی یان هاشیماتۆس
هه‌وی په‌ریزاده‌ی نیمچه‌ناکاو یان هه‌وی دیکورڤێین
گرێ‌ی ژه‌هراوی په‌ریزاده
سکاڵاونیشانه
زیادی هۆرمۆنی په‌ریزاده له‌ش زیاد له پێویست چالاك ده‌کات و سکاڵا و نیشانه‌کانیش هه‌ر له‌وه‌و دێن
بێ شینگی و زوو هیلاکبوون و لاوازی ماسولکه
تا و ئاره‌قه‌کردن و له‌ش‌گه‌رمداهاتن
خه‌مۆکی و گۆڕانی باری ده‌روونی
زگچوون
دڵه‌کوته
دڵه‌له‌رزه
په‌که‌تنی دڵ
خێراناره‌زمی
ده‌رپه‌رینی گۆی چاو، ئازاری چاو، سۆرهه‌ڵگه‌ڕان
دابه‌زینی کێشی له‌ش
له ئافره‌تان تێکچوونی بێنێژی و خوێنی زۆر
ده‌ست‌له‌رزین
ده‌ستنیشانکردن
ئازمایشی په‌ریزاده‌هۆرمۆنه‌کان، هه‌ر یه‌ک له په‌ریزاده 3 و 4 ڕێژه‌یان زۆر ده‌بی له خوێن له به‌رامبه‌ر هۆرمۆنی هانده‌ری په‌ریزاده که له مێشکه‌وه دێت زۆر که‌م ده‌بی.
به‌رزبوونه‌وه‌ی دژه‌ته‌نی TPO ده‌ستنیشانکه‌ره لۆ هه‌وی هاشیماتۆس
به‌رزبوونه‌وه‌ی TRAK ده‌ستنیشانکه‌ره لۆ نه‌خۆشی گره‌یڤس
هه‌نده‌ک جار ده‌بی سۆنار، تیشککاری ناوه‌کی لۆ رژێنی په‌ریزاده بکه‌ی لۆ ئه‌وه‌ی کیسه و گرێ ببینی
لێچووه‌کان
خه‌مۆکی، دڵه‌راوکێ، په‌ککه‌تنی دڵ، تا، نه‌خۆشی ئه‌دیسۆن، لیوکیمیا، لیمفۆما، ئالووده‌ی ئه‌لکهول
چاره‌سه‌ر
به‌ربه‌ستی بێتا وه‌ک ئیندیرال40 مگم رۆژێ 1 تا 4 حه‌ب تا ئه‌نجامی ئازمایشه‌کان دێته‌وه
حه‌بی تاکاپزۆل 5 مگم 2حه‌ب رۆژێ 2 تا 3 جار له کاتی ده‌ستنیشانکردن یان له کاتی فریاگوزاری