ICD-10: H40
پێناسه:
ده‌خرانی گۆشه‌ی ئاوەڕۆی هۆبه‌ی پێشه‌وه‌ی چاوکە لەوێوە ئاوی چاو دەگەرێتەوە ناو سووڕی خوێن بە گوزەری شڵێم دا، ئەوەش دەبیتە هۆی قەتیس مانی ئاوەکە و بەوەش بەرزبوونەوەی فشاری ناو چاو.
نیشانه‌کان:
زۆر به خێرایی دێ له شێوه‌ی ئازاره‌کی زۆر له ناو و چوارده‌وه‌ری چاو(یەک چاو)
هێلنج و رشانه‌وه
کزبوونی چاو
دروست بوونی خه‌رمانەیێک کاتێ نه‌خۆش ته‌ماشای چاوگه‌کی رۆناکی ده‌کات
ئازمایش:
نه‌مانی کاردانه‌وه‌ی گلێنه به تیشک
سۆربوونه‌وه‌ی چاو له ئه‌نجامی په‌یدابوونی مولووله‌ی باریک و پێچاوپێچی خوێن له چارده‌وری ره‌شێنه
ره‌قبوونی گۆی چاو وه‌ک به‌رد که به سه‌ری په‌نجه ئازمایشی ده‌که‌ی
فشارپێو: به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری چاو لۆ سه‌رەوەی په‌نجا (فشاری ئاسایی ناوگۆی چاو ١٠ـ٢٠ملم جیوەیە)
لێکۆڵینەوە:
فشارپێو
چاره‌سه‌ر:
ئاوی ره‌شی له‌ناکاو ده‌بی له‌لایه‌ن دکتۆری تایبه‌تمه‌ندی چاو چاره‌بکرێ ونەخۆشەکە ڕەوانەی ئەوی دەکرێ.