ICD-10: J98
پێناسه:
کۆبوونه‌وه یان تێزانی خوێن له کیسه‌ی سینگ.
هۆکار:
هۆکاری هه‌ره‌باوی زه‌بری قه‌فه‌زه‌ی سینگه، زۆربه‌ی جاریش یان په‌راسوه‌کان شکاینه یان سیپه‌لاک ئه‌زیه‌تی پێگه‌یشتی‌یه. هۆکاری دیکه شێرپه‌نجه، شه‌پله‌ی سیپه‌لاک و شێوانی مه‌یینی خوێنه.
سكاڵا:
ئازاری سینگ، هه‌ناسه‌ته‌نگی، دڵه‌کوته، ووروژان و تیكچوونی باری گشتی نه‌خۆشه، ئه‌گه‌ر خوێنبه‌ربوونه‌که زۆر بی یان به‌رده‌وام بی نه‌خۆشه‌که هۆشی له‌خۆی نامینێ
نیشانه:
که‌مبوون یان نه‌مانی ده‌نگی هه‌ناسه له لای خوێنه تێزاوه‌که به گێگرتن، ته‌پی سینگ به په‌نجه، دابه‌زینی تێری ئۆکسجین، خێرایی لێدانی دڵ، دابه‌زینی فشار خوێن
لێکۆلینه‌وه:
تەختەتیشکی سینگ وەک لە وێنەی خوارەوە دیارە، به‌ڵام له‌کاتی زه‌بری گه‌وره باشتره تیشککاری کۆمپیوته‌ری بکه‌ی لۆ دۆزینه‌وه‌ی به‌رکه‌وتنی ئه‌ندامه‌کانی دیکه‌ش.
چاره‌سه‌ر:
ده‌رکردنی خوێنه‌که به بۆری سینگ تا هه‌ناسه‌ی نه‌خۆشه‌که چاک بکه‌ی، له‌گه‌ڵ پێدانی خوێن و شله، ئه‌گه‌ر خوێنبه‌ربوونه‌که هه‌ر به‌رده‌وام بوو ده‌بی نه‌خۆش نه‌شته‌رگه‌ری لۆ بکرێ و خوێنبه‌ربوونه‌که رابگیرێ
نیشانه‌کانی به‌رده‌وامی خوێنبه‌ربوون:
هاتنی زیاتر له 200 مل خوێن له سه‌عاته‌ک له بۆری سینگ لۆ ماوه‌ی زیاتر له 4 سه‌عات