پێناسه:
شیرپه‌نجه‌ی خوێنه که زیاتر تووشی منداڵ ده‌بی له ته‌مه‌نی 3 -7ساڵی، نیشانه‌ی ئه‌و شێرپه‌نجه بوونی ژماره‌کی یه‌ک جار زۆره له خرۆکه‌ی سپی نه‌پێگه‌یشتوو له جۆری لیمفۆبلاست. ئه‌و خرۆکه سپییانه له خوێن، موخی هێسک، گرێ لیمفاوییه‌کان، سپڵ، و ئه‌ندامی دیکه ده‌بیندرێ، ئه‌و خانانه خۆیان کاری خۆیان ناکه‌ن و له‌هامان کات رێش ده‌گرن له دروست بوونی خانه‌کانی دیکه‌ی خوێن وه‌ک خرۆکه سپییه‌کانی دیکه و خرۆکه سۆر و خهپلهخڕهکان.
هۆکار:
تا ئێستا هۆکاری نازاندرێ، گۆرانکاری لۆماوهیی له‌سه‌ر ئاستی کرۆمۆسۆمه‌کان وه‌ک جێگۆرکێ به‌هۆکاری وه‌گیراو رۆلی زۆری هه‌یه. به‌رکه‌تن به تیشکی ئایۆنی، مادهتوێنهرهوهکان وه‌ک به‌نزین، چاره‌سه‌ری کیمیاوی هۆی دیار ئه‌و شێرپه‌نجه‌ن. خوشک و برای تووشبووان و ئه‌وانه‌ی کۆنیشانی داونیان هه‌یه ترسی تووشبوونیان زیاتره
سکاڵا و نیشانه‌کان:
نیشانه‌کانی ئه‌و نه‌خۆشییه وه‌ک زۆربه‌ی جۆره‌کانی دیکه‌ی شێرپه‌نجه‌ی خوێن له ئه‌نجامی کارنه‌کردنی خانه‌کانی خوێنه: کارنه‌کردنی خرۆکه سۆره‌کان ده‌بیته هۆی که‌مخوێنی وزهردههڵگهران و شه‌که‌تی و دڵه‌کوته، هه‌ناسه‌سواری
کارنه‌کردنی خهپلهخڕهکان ده‌بیته هۆی خوێنبه‌ربوونی جۆراوجۆر وه‌ک له پیسته و ناوپۆشه‌کان به‌تایبه‌ت له که‌پوو و پووک
کارنه‌کردنی خرۆکه سپییه‌کان نه‌خۆش ده‌کاته نێچیری ئاسانی کولی جۆراوجۆر
هه‌روه‌ها نه‌خۆش ئازاری ده‌بی له جه‌مگه و هێسکهکان
به‌وه‌ش نیشانه‌کانی نه‌خۆشه‌که زهردههلگهران، خوێنتێزانی پیسته، تا، ئاوسانی لیمفه‌گرێکان، ئاوسانی جه‌رگ و سپل
ئازمایش:
ئازمایشی خوێن: هیمۆگلۆبین و خه‌پله‌کان که‌م ده‌بن و خرۆکه سپییه‌کان زۆر زۆر ده‌بن به‌س نیوترۆفیله‌کان که‌م ده‌بن،
ئازمایشی موخی هێسک: بوونی لیمفۆبلاستی زۆر ده‌ستنیشانکه‌ره<
لێچووهکان:
لیوکیمیای مایۆلۆبلاستی له‌ناکاو، که‌مخوێنی له ناکاو، مۆنۆنیوکلیۆسس، لیوکۆسایتۆسس
چاره‌سه‌ر:
نه‌خۆش ده‌بی ڕه‌وانی پزیشکی منداڵ یان خوێن بکرێ و پاش چه‌سپاندنی ده‌ستنیشانکردنه‌که ده‌رمانی کیمیاوی ده‌درێته نه‌خۆش و له‌رۆژی ئه‌ورۆ ده‌بیته هۆی کپ کردنی ته‌واو و زۆرجار چاکبوونه‌وه‌ی یه‌کجاری