هۆکار:
ڤایرۆسی ڤاریسێله زۆسته‌ر، ماوه‌ی کڕبوونی دوو تا سێ هه‌فته‌یه. هه‌مان ئه‌و ڤایرۆسه‌یه که خه‌ڵک تووشی تامیسکه پیسکه ده‌کا.
سكاڵا:
په‌ڵه و خورشت که له‌سه‌ره‌تاوه له ده‌مو چاو و قه‌ده‌وه دێت و دوایی بڵاوده‌بیته‌وه لۆ ناوقژ و په‌له‌کان. په‌ڵه‌کان به‌رزه‌په‌ڵه‌ی سۆری سپیباون که دوایی ده‌بنه کیسۆکه دوو سێ میلیمه‌تری و پاشان ووشک ده‌بن. ئه‌و په‌ڵانه له ناو ده‌میشش دێن هه‌نده‌ک جار.
له‌و رۆژه‌وه‌ی که په‌ڵه‌کان ده‌رده‌چن تا ووشک ده‌بن خه‌ڵک ده‌یگرێته‌وه. ئاوه‌ی جاره‌ک بیگری جاره‌کی دیکه نایگریته‌وه به‌س ڤه‌یرۆسه‌که له ناو له‌ش به کپی ده‌مینێته‌وه و له‌وانه‌یه له دوارۆژ تامیسکه‌پیسکه دروستبکات.
ئالۆزی:
هه‌نده‌ک جار کیسپکه‌کان پیسده‌بن و کولی دروست ده‌کا، هه‌نده‌ک جارهه‌وی گوێ، ده‌نا ئالۆزی دیکه‌ی نی‌یه.
چاره‌سه‌ر:
دژه‌هیستامین لۆ خورشته‌که. منداڵه‌که باشتره له ماڵ بی تا په‌له‌کان ووشک ده‌بن که هه‌نده‌ک جار دوو هه‌فته ده‌با. مێکوته له گه‌وره‌کان زۆر قورستره و هه‌نده‌ک جار پێویست ده‌کا ده‌رمانی دژه‌ڤه‌یرۆس به‌کاربینی وه‌ک ڤالترێکس یه‌ک گرام رۆژێ سێ جار تا هه‌فته‌ک.
ده‌رمانه‌کان:
Tavegyl
Valtrex