پێناسه:
که‌می ئه‌نزایمی لاکتێز که شه‌کری شیر (لاکتۆز) له‌ت ده‌کا لۆ شه‌کری ترێ(گلوکۆز) و گالاکتۆز. ئه‌وه له راستیدا به نه‌خۆشی داناندرێ به‌ڵکو باره‌که‌ی سروشتییه که له قۆناغه‌ک له قۆناغه‌کانی ژیانی مرۆڤ گۆران به‌سه‌ر چالاکی ئه‌و ئه‌نزیمه دێت.
هۆکار:
دوو جۆری هه‌یه:
که‌می لاکتێزی سه‌ره‌تایی: که زۆرتر بڵاوه و زۆرجار لۆماوهیه.
که‌می لاکتێزی دووه‌می: که له ئه‌نجامی نه‌خۆشییه‌کی دیکه ده‌بی وه‌ک سیلیاکی، زیادههستیاری به شیری مانگا، کۆلی ریخۆله‌کان، هه‌وی ریخۆله‌کان، په‌ستی ریخۆله‌کان…
سکاڵا:
پێچهژان له زگ، باکردن، زۆر جار زگچوون…
لێچووهکان:
زۆر له‌و نه‌خۆشیانه‌ی که له‌سه‌ره‌وه باسکران نیشانه‌کانیان له که‌می لاکتێز ده‌چی هه‌تا پێش ئه‌وه‌ی ببنه هۆی لهکتێزکهمی دووه‌میش، واته هه‌ر یه‌ک له سیلیاکی، کوڵی ریخهلۆک و هه‌وی ریخهلۆک وپه‌ستی ریخهلۆک نیشانه‌کانیان له لاکتێزکهمی ده‌چی.
لێکۆلینه‌وه:
به واز هینان له شیره‌مه‌نی و لاکتۆز نیشانه‌کان باش ده‌بن و ئه‌وه‌ش به‌سه لۆ ده‌ستنیشانکردنی نه‌خۆشییه‌که. ئه‌گه‌ر نا ده‌توانی ئه‌و تاقیکردنه‌وانه بکه‌ی:
١- وازهینان له شیر لۆ ماوه‌ی یه‌ک دوو هه‌فته و پاشان خواردنه‌وه‌ی نیو لیتر شیر به جاره‌ک، ته‌ماشاکه بزانه نه‌خۆشه‌که له‌سه‌رتا باش ده‌بی دوایی خراپ
٢- یاخود تاقیکردنه‌وه‌ی لاکتۆز لێکه‌تن: ڵاکتۆز ده‌ده‌یه نه‌خۆشه‌که بزانی گلوکۆزی خوێنی به‌رز ده‌بیته‌وه، ئه‌گه‌ر نه‌خۆش که‌می لاکتێزی هه‌بی لاکتۆز ناچیته خوێنه‌وه و گلۆکۆزیش زۆر به‌رز نابیته‌وه و له‌هه‌مان کات نه‌خۆش ده‌ست به سکاڵای زگی ده‌کا. ئه‌و تاقیکردنه‌وه له‌وانه نه‌خۆشی شه‌کره‌یان هه‌یه بهکارنایه
ئه‌وانه‌ی که‌می لاکتێزی لۆماوهیان هه‌یه ده‌کرێ ئازمایشی DNA-MCM6 genotype بکه‌ن یاخود پێی ده‌ڵێن Adult hypolactase genotyping
زۆر جار ئه‌و لێکۆلینه‌وانه ده‌ستنیشانکه‌ر نین هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه واز هینان له شیر و به‌رهه‌مه‌کانی لۆ ماوه‌ک بزانی نه‌خۆس باش ده‌بی چاکترین رێگایه لۆ ده‌ستنیشان کردن
چاره‌سه‌ر:
وازهینان یان که‌مکردنه‌وه‌ی لاکتۆز له پێش هه‌موو شت شیر ومۆته، نه‌خۆشه‌کان جیاوازن له وه‌ی هه‌ریه‌که و چه‌ند به‌رگه‌ی لاکتۆز ده‌گری به‌س زۆربه‌یان باش به‌رگه‌ی ماست و که‌ره و پانیر ده‌گرن به‌تیبه‌ت ئه‌و په‌نیره‌ی که زیاتر له 3 مانگ ههلگیرابی، خواردنی لاکتۆز له‌گه‌ل خواردنی دیکه‌ش زۆر که‌م کێشه دروست ده‌کا، زۆر ده‌رمان که‌مه‌ک لاکتۆزی تێدایه به‌س ئه‌و بڕه که‌مه کێشه دروست ناکا.
ئه‌گه‌ر نه‌خۆش چاک نه‌بوو ده‌بی بیر له نه‌خۆشییه لێچووهکان بکه‌یه‌وه.