پێناسه:
برینی گه‌ده یان دوازده‌گرێ دیواره‌که کون ده‌کا و به‌وشێوه‌ش ناوه‌خنی گه‌ده و ریخهڵۆک ده‌ڕژێته ناو بۆشایی زگ.
هۆکار:
برینی چارهنهکرای، زه‌بر، به‌کارهێنانی ئه‌لکهول یان ده‌رمانی دژه‌هه‌و، فشار.
سکاڵا:
ژانهکی زۆر توند و له‌ناکاو له سهرگهده، ژانه‌که به جوڵه و هه‌ناسه زیاد ده‌بی. هیلنج و رشانه‌وه زۆر باو نییه.
نیشانه:
زهردههڵگهران، تێکچوونی باری گشتی، ره‌قبوونی زگ وه‌ک ته‌خته‌دار به‌هۆی هه‌وی په‌رده‌ی زگ، نه‌خۆش خۆی ره‌ق ده‌کا به‌وه ئازاری که‌متر ده‌بی
له‌سه‌رتا تایان نابی به‌س پاش جه‌ند سه‌عاته‌ک ژانهک که‌م ده‌کا و نه‌خۆش هه‌ست به باشبوونهکی کاتی ده‌کا چونکه کونه‌که داده‌خرێ یان ده‌گیرێ پاشان دووباره خراپ ده‌بیته‌وه ئه‌و جاره له ئه‌نجامی کولی په‌رده‌ی زگ نه‌خۆش به‌ره‌و خراپتر و خراپتر ده‌ڕوا.
لێچووهکان:
کونبوونی گیرفانه‌ی ریخۆلهکهگهوره، گیرانی ریخهلۆک، هه‌وی په‌نکریاس، شهپلهی دڵ، بۆقی شاخوێنبه‌ر.
لێکۆلینه‌وه:
نیشانه‌کان: زۆربه‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه دژه‌هه‌و و هه‌نده‌ک جار کۆرتیزۆنیش به‌کار ده‌ینن که ده‌بیته هۆی کونبوونه‌که، ژانهکی زۆر به زگ ره‌قبوون پاشان باشبوونهکی کاتی دوای نیشانه‌کانی کولی.
تەختەتیشکی زگ: بوونی هه‌وا له ژێر ناوپنچک وه‌ک مانگی یه‌کشه‌وه.
تیشککاری کۆمپیوته‌ری: به بێ ره‌نگ هه‌وا ده‌بینی له بۆشایی زگ، به‌زۆریش هه‌واکه لای گه‌ده و دوازدهگرێیه. ئەگەر کۆنتراست یان رەنگیش بەکاربێنی ئەوا رەنگەکە بە لە کۆنبەدەرکەوە دەچێتە ناو بۆشایی هەناو (سەیری وێنەکە بکە):
چاره‌سه‌ر:
نه‌خۆش له فریاگوزاری نه‌شته‌رگه‌ری شله وه‌رده‌گری و ئاماده‌ده‌کرێ لۆ نه‌شته‌رگه‌ری به‌په‌له، له‌گه‌ڵ شله و پێش نه‌شته‌رگه‌ری ده‌بی دژهزیندهگی بدرێتی
له نه‌شته‌رگه‌ری زگی نه‌خۆش ده‌کرێته‌وه و برینه‌که ده‌دورێته‌وه و شله‌ی له بۆشایی زگی نه‌خۆش وهردهکهی تا پاک بیته‌وه پاشان زگی دادهخهیهوه و تا چه‌ند رۆژه‌ک دژهزیندهگی وه‌رده‌گری و له‌گه‌ڵ حه‌بی ترشهبرین و حه‌بی بکوژی به‌کتریای گه‌ده.