پێناسە:
هه‌وی جۆگه‌ هه‌وبه‌شه‌که‌ی چه‌وری‌یه‌ رژێنه‌کان و سه‌لکه‌مووه‌کانه‌، به‌ زۆری له‌ هه‌رزه‌کاران دێ به‌س هه‌نده‌ک جار دواده‌که‌وی و پاش ته‌مه‌نی 25 ساڵه‌ ده‌رده‌چی Acne tarda.

سکاڵا:
زیپکه‌ی سپی یان ره‌ش‌، هه‌نده‌ک جار له‌‌ شێوه‌ی به‌رزه‌په‌له‌ی بڵاو‌ یاخود کیسۆکه‌ی کێماوی ده‌رده‌چی، ئه‌وه‌ی دوایی به‌زۆری له‌ نیوچه‌وان و روومه‌ت و سه‌ر که‌پوو ده‌بی.
عازه‌به‌که‌ له‌وانه‌یه‌ هه‌و بکات به‌ پله‌ی قورسی جیاجیا و له‌ ده‌موچاو و مل و له‌ قه‌د. له‌ کاتی هه‌وکردن ژماره‌ی به‌رزه‌په‌له‌ و کیسۆکه‌ کێماوی‌یه‌کان زۆر زۆر ده‌بن.
عازه‌به‌ی کیسه‌یی گرێدار:عازه‌به‌که‌ له‌ شێوه‌ی کیسه‌ و گرێ‌ی گه‌وره‌ی هه‌وکردوو ده‌بی، به‌زۆری له‌ ده‌موچاو و مل و زگ وپشت، هه‌نده‌ک چار ئه‌گه‌ر هه‌وه‌که‌ هه‌ر یه‌کجار زۆر بی له‌سه‌ر شان و قۆلیش دێ و که‌ هه‌وه‌که‌ چاک ده‌بی له‌ دوای خۆی زام جێ دێلی.
ئه‌و خاڵه‌ ره‌شه‌ی له‌ سه‌رکه‌ی هه‌یه‌ پیسی نی‌یه‌ به‌ڵکو میلانینه‌.

هۆکار:
عازه‌به‌ هیچ په‌یوه‌ندی به‌ پیسی پیسته‌وه‌ نی‌یه. به‌ڵکو زۆرده‌ردانی چه‌وری و زۆربوونی کیراتین له‌ ده‌رچه‌ی چه‌وری‌یه‌ رژێنه‌کان‌
ژماره‌ی ئه‌و به‌کتریایانه‌ی که‌ به‌ شێوه‌ی ئاسایی هه‌ن له‌ چه‌وری‌یه‌ رژێنه‌کان Propionebactrium acne
زۆر زیاد ده‌بی
لۆماوه‌ کاریگه‌ری هه‌یه
زیادبوونی هۆرمۆنی ئه‌ندرۆگین له‌ کوڕ و کچی هه‌رزه‌کار‌

هۆکاری خراپتربوون:
ده‌رمان وه‌ک ستیرۆید و ستیرۆیدی ئه‌نه‌بۆلی و گێسته‌گێن و لیثیۆم و دژه‌په‌رکه‌م
ماده‌ی کیمیاوی
مکیاژ(کرێمی چه‌ور کونه‌کان ده‌گری)
هۆکاری میکانیکی وه‌ک ده‌ست لێدان و لێکخشین له‌گه‌ل جڵ وبه‌رگ
که‌ش به‌تایبه‌ت که‌شی گه‌رم و شێدار
خۆراک، تا ئێستا به‌ به‌ڵگه‌ی زانستی نه‌چه‌سپاوه‌ که‌ هیچ خۆراکه‌ک عازه‌به‌ خراپتر بکات به‌س زۆر نه‌خۆش ئه‌زموونی له‌و شێوه‌یان هه‌یه‌
فشاری ده‌روونی
جگاره‌کێسان
کاریگه‌ری کۆره‌ڕژین و‌ هۆرمۆنه‌کان، به‌شێوه‌کی ئاسایی هه‌فته‌ک پێش بێ‌نوێژی عازه‌به‌ خراپتر ده‌بی، بڕواده‌کرێ که‌ عازه‌به‌ی دره‌نگ وه‌خت هۆکاره‌که‌ی گه‌وره‌بوونی کالکی رژێنی سه‌رگورچیه‌له‌ بی. ئه‌وانی که‌ نه‌خۆشی فره‌کیسه‌ی هێلکه‌دانیان هه‌یه‌ عازه‌به‌شیان هه‌یه‌

نیشانه‌کان:
شوێنه‌ناسراوه‌کانی عازه‌به‌ ده‌موچاو، پشت، سه‌رشان، سینگ و زۆربه‌ی جار له‌ پیسته‌ی چه‌ور دێ، ده‌رکه‌وتنیشی وه‌ک له‌سه‌ره‌وه‌ باسده‌کرێ زیپکه‌ی ره‌ش یان سپی، به‌رزه‌په‌له‌، کیسۆکه‌ی ئاوی یان کێماوی و هه‌نده‌ک جار وه‌ک گرێ ده‌بی

لێچووه‌کان:
رۆزاشیا، هه‌وی پیسته‌ ده‌وری ده‌موزار، هه‌وی سه‌لکه‌مووه‌کان، مووزۆری، نه‌خۆشی کۆشینگ و فره‌کیسه‌ی هێلکه‌دان

ئازمایش:
ئه‌گه‌ر گومان له‌ شێوانی هۆرمۆنی بکه‌ی پێویسته‌ ئازمایشی تیستۆستیرۆنی سیره‌م، کۆرتیسۆنی سیره‌م، کۆرتیسۆنی رۆژه‌میز، سۆناری هێلکه‌دان

چاره‌سه‌ر:
شوشتنی رۆژانه‌ به‌ سابونه‌کی سوک و ئاو بناغه‌ی هه‌موو چاره‌سه‌ره‌که‌، هه‌ر چاره‌سه‌رکیش ده‌بی به‌لای که‌م 2 مانگ به‌رده‌وام بی پێش ئه‌وه‌ی کاریگه‌ری ببینی، ه‌ پاشان ده‌بی به‌رده‌وام بی لۆ ماوه‌کی درێژتر ته‌نها دژه‌زینده‌کی‌یه‌کان نه‌بی چ حه‌ب چ کرێم لۆ ماوه‌ی 3 مانگ به‌کار دێن، ئه‌وه‌ش لۆ رێگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌کتریای خۆراگر و هه‌روه‌ها دژه‌زینده‌کی‌یه‌کانیش کاریگه‌ری زۆریان هه‌ر له‌و کاته‌یه‌‌

عازه‌به‌ی هه‌ونه‌کردوو: کرێمی Adapalen شه‌وانه‌، کاریگه‌ری پاش 3 هه‌فته‌ ده‌رده‌که‌وی، ئه‌گه‌ر نه‌خۆش تووشی سۆربوونه‌وه‌ی پیسته‌ بوو ئه‌وا ده‌بی چه‌ند رۆژه‌ک چاره‌سه‌رکه‌ رابگری. چاره‌سه‌ری دیکه‌ کرێمئ ئه‌به‌رێلایه‌Aberela یاخود کرێمی سکینۆرێن Skinoren که‌ که‌متر پیسته‌ ده‌وروژێنێ به‌س کاریگه‌ریشی که‌متره

عازه‌به‌کی سووک یان مامناوه‌ندی: جه‌لی باسیرۆن Basiron(Bensyl peroxide) پێنچ تا ده‌ له‌ سه‌دا یان هه‌توانی دالاسینDalacin به‌یانیان له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌پالێن Adapalen ئێواران. باسیرۆن جل و‌به‌رگ سپی ده‌کاته‌وه‌، دالاسین نابی له‌ 3 مانگ زیاتر به‌کاربێ، پاش 3 مانگ به‌س ئه‌ده‌پالێن ئێواران به‌کارده‌ینی
یاخود جه‌لی ئێپیدیو Epiduo که‌ پێکهاته‌ی ئه‌ده‌پالێن و باسیرۆنه‌ رۆژێ جاره‌ک به‌کاردێ

عازه‌به‌ی مه‌مناوه‌ندی و قورس: باسیرۆن به‌یانیان و ئه‌ده‌پالێن ئێواران، جگه‌ له‌وه‌ش تێتراسیکلین 300 مگم رۆژێ دوو جار لۆ 3 مانگ. ئه‌گه‌ر زوو باش بوو ده‌تانی که‌می بکه‌یه‌وه‌ لۆ 300 مگم رۆژێ یه‌ک جار. یاخود حه‌بی ئه‌رسرۆمایسین 250 مگم 2 حه‌ب رۆژێ 2 جار(نابی له‌ مانگه‌کانی یه‌که‌می زگپڕی به‌کاربێ)

پاش 3 مانگ هه‌موو دژه‌زینده‌گی‌یه‌ک راده‌گیرێ و به‌س کرێم و جه‌لی به‌کارده‌ینی. له‌کاتی دووباره‌هاتنه‌وه‌ ده‌تانی جاره‌کی دیکه‌ چاره‌سه‌ره‌که‌ دووباره‌بکه‌یه‌وه‌، له‌کاتی دووباره‌هاتنه‌وه‌ی زۆر ده‌بی نه‌خۆش ڕه‌وانه‌ی لای پسپۆری پیسته‌ بکرێ

لۆ ژنان حه‌بی رێگری پڕ ئه‌سترۆگین هه‌نده‌ک جار سوودی هه‌یه‌. ده‌بی له‌گه‌ڵ کرێم بیده‌ی و هه‌تا 3 مانگ کار ناکا به‌س کاریگه‌ری ته‌واوی پاش 6 تا 12 مانگه‌. ده‌بی ئاگاداری ئه‌وه‌بی که‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره‌ هۆرمۆنانه‌ ئه‌گه‌ری له‌خته‌ی خوێنهێنه‌ره‌کان زیادده‌کا

عازه‌به‌ی کیسه‌یی گرێدار: باشتره‌ لای دکتۆری پیسته‌ چاره‌بکرێ. زۆربه‌ی جار پێویست به‌ به‌کارهێنانی حه‌بی روه‌کوتان ده‌کا
له‌ کاتی زگپڕی ته‌نها بێنزایل پیرۆکسید Bensoyl peroxide بێ ترسه‌

ئه‌و نه‌خۆشانه‌ ده‌بی ره‌وانه‌ی دکتۆری پیسته‌ بکرێن:
– باش نه‌بوون پاش سێ مانگ له‌ چاره‌سه‌ری ته‌واو وه‌ک سه‌ره‌وه‌ به‌ دژه‌زینده‌گیشه‌وه‌
– وه‌گه‌رانی زوو هه‌ر پاش وازهینان له‌ دژه‌زینده‌گی
– ئه‌و عازه‌بانی که‌ باری گشتی نه‌خۆش تێکده‌ده‌ن و تووشی تای ده‌که‌ن
– هه‌موو جۆره‌کانی عازه‌به‌ی کیسه‌ی گرێدار
– هه‌موو ئه‌و عازه‌بانه‌ی زام دروست ده‌که‌ن به‌تایبه‌ت ئه‌وانی که‌ په‌ڵه‌ و ره‌نگ جێ دێڵن

له‌و چاره‌سه‌رانی که‌ دکتۆری پیست به‌کاری ده‌هێنن چاره‌سه‌ری رۆناکی‌یه‌ له‌وانه‌ FDT هه‌روه‌ها حه‌بی روه‌کوتان یان ئایزۆترێتینۆینه‌ که‌ کۆرپه‌شێوێنه‌ لۆیه‌ له‌کاتی چاره‌سه‌ر به‌و حه‌به‌ و دوو مانگیش پاشترده‌بی حه‌بی رێگر به‌کاربینی.

ئه‌گەر ‌ماکەکە وه‌ک گرێ بوو ده‌بی ده‌رزی کۆرتیزۆن به‌کاربینی لۆ گچکه‌کردنه‌وه‌ی، ئه‌گه‌ر ماکەکە قۆل بوون لێزه‌ر یان ده‌زگای دیکه‌ لووسی ده‌که‌ی، هه‌موو ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ ده‌بی لای دکتۆری پیست یان دکتۆره‌کی شاره‌زا له‌و بواره‌ بکرێ ده‌نا ترسی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ جێگاکه‌ی خراپتر بکات

ده‌رمانه‌کان:

کرێمی ئه‌ده‌پالین یان دیففێرین Adapalen: Differin Cream
جه‌لی تێکه‌له‌ی ئێپیدۆ: ئه‌ده‌پالین له‌گه‌ڵ به‌نزۆیل پیرۆکساید Epiduo: Adaplen+ Bensoyl Peroxide
ترشی ئه‌زێلاین: کرێمی فیناسیه‌ یان سکینۆرێن Azelain acid: Finacea 15%, Skinoren cream
به‌نزۆیل پیرۆکساید: جه‌لی باسیرۆن Bensoyl peroxide: Basiron Gel
هه‌توانی کلینده‌مایسین: دالاسین Klindamycin lotion: Dalacin
جه‌لی دواک: تێکه‌ڵی کلینده‌مایسین + به‌نزۆیل پیرۆکساید Duac gel: Klindamycin+ Benzoyl peroxide
که‌پسولی ئه‌رسرۆمایسین Erythromycin
که‌پسولی تێتراسایکلین Tetracyklin caspules
کرێمی ئه‌به‌رێلا: ترشی ڤیتامین ئه‌ی A vitamin acid: Aberela cream

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *