پێناسە:
ئەو کیسەیە کە لە کیفی جومگە یان لە بەرگەژێ دەردەچی.
نیشانە:
گرێیەکی لووسی پڕ شلەییە، قەبارەکەی دەگۆرێ، بە زۆری لە مەچەک دێ بەس هەندەک جار لە نزیک جومگە و ژێیەکانی دیکەش دەبیندرێ هەتا لە پشتی پێوەش. شلەکەی ناوی پەیت و جلاتینییە.
لێکۆلینەوە:
هیچ مەترسیدار نییە، دەتانی کونی بکەی بە دەرزییەکی گەورە و دەرزی کۆرتیزۆنی لێ بدەی بەس زۆربەی جار ههر زوو پڕدەبیتەوە، لۆیە ئەگەر نەخۆش سکاڵای زۆر بوو باشترە بە نەشتەرگەری لای دکتۆری شکست لای بەی.