ICD-10:I84
پێناسه:
ڕێک مایه‌سیری چییه پێناسه‌که‌ی زۆر دیار و ئاشکرا نییه، بۆقکردنی خوێنهێنه‌ره‌کان ناو کۆم پێناسه یه‌که‌مه‌که‌یه، به‌س هه‌نده‌ک له شاره‌زایان ده‌ڵێن نه‌خێر مایه‌سیری ته‌نها ئه‌ستووربوون په‌رده ناوپۆشی کۆمه
مایسیری ناوه‌کی: واته له ناو کونی کۆم سه‌رهه‌ڵده‌دا له‌سه‌ره‌وه‌ی هێلی دهنتاتا
مایه‌سیری ده‌ره‌کی: له خواره‌وه‌ی هێلی دێنتاتا سه‌رهه‌ڵده‌دا
قۆناغەکان:
قۆناغی یەکەم: ئاوساوییێکە لە ژوورەوەیە و لە دەرەوەی کۆم نە دەبیندرێ ونە هەستی پێدەکرێ، تا رادەیێکی زۆر باوە و زۆربەی جاریش بێ نیشانەیە.
قۆناغی دووەم: ئاوساوییەکە گەورەترە و وزۆر جار لەگەڵ قەوەتکردن یان لە کاتی چوونە سەراو دێتە دەرەوە بەڵام هەر خێڕا دەچێتەوە ژوورێ.
قۆناغی سێیەم: ئاوساوییەکە ئەوەندە گەورەیە کە بەردەوام لە دەرەوەی کۆمە بەڵام دەتوانی بە پەنجە بیخەیەوە ژوورێ.
قۆناغی چوارەم: مایەسیرییەکە بەردەوام لە دەرەوەیە وناتوانی بیخەیەوە ژوورێ. هەندێک جار زۆر گەورە دەبێت.
هۆکار:
ته‌واو نه‌زاندراوه، زیاد بوونی فشاری ناو زگ به هه‌ر هۆیه‌ک بی، زگچوون یان زگتووندی، زۆر جار له کاتی زگپری رووده‌دا
سکاڵا:
خوێنهاتن له‌گه‌ڵ پیسایی، سووتانه‌وه‌ی کۆم و ته‌ڕبوونی، ئه‌گه‌ر مایه‌سیری له‌خته‌ی لێدا ئه‌وا ئازاری زۆر ده‌بی ئه‌گه‌ر نا مایه‌سیری ئازاری نییه. قه‌بزی(وه‌ک هۆ یان ئه‌نجام).
پشکنین:
ته‌ماشاکردن، ده‌ستلێدان، کۆمبین یان رێکهبین (به نه‌خۆش ده‌ڵێی تین بداتە خۆی، ئه‌و کات مایهسیرییهکه ده‌بینی چۆن دێته ناو کۆمبینهکه، به‌س هه‌رده‌م به رێکهبین ده‌ست پێ ده‌که‌ی هه‌تا نه‌خۆشی دیکه له ناو رێکهببینیهوه که له وانه‌یه هۆکاری مایهسیرییهکه بن وه‌ک شێرپه‌نجه، ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌ک خوێنی له کۆمی ده‌هات و که رێکهبینی لۆ ده‌که‌ی ده‌بینی که خوێنکه له کۆلۆن دێت ئه‌و کات ده‌بی کۆلۆنبین یان تیشکداری کۆلۆنی لۆ بکه‌ی).
لێچووهکان:
– شێرپه‌نجه (ئه‌و که‌سانه زیاتر گومانی شێرپه‌نجه‌یان لێ ده‌کرێ که له سه‌ره‌وه‌ی په‌نجا ساڵن، ئاره‌زووی خواردنیان نییه، کێشیان که‌م بووه، ئازاری زگیان هه‌یه، خوی پیسایی کردنیان تێکچووه).
– شه‌قی کۆم
– گۆشتپاره‌ی کۆم یان رێکه
– کۆندیلۆم
– ده‌رچوونی کۆم یان ڕێکه
– قونێر( ئازاره‌کی لێده‌ر، تا، گرێیه‌کی له‌قاو)، نه‌خۆشی کرۆن(زامی کۆم، هه‌نده‌ک جار شه‌قی کۆم، ئه‌ستوربوون و شین هه‌ڵگه‌ڕان)
– هه‌وی رێکه(خوێنبه‌ربوون له کۆمه‌وه تێکه‌ڵ به خیزاو ژانهکۆم) ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌که له‌گه‌ل نیشانه‌کانی هه‌وی رێکه زگچوونیشی هه‌بوو له‌وانه‌یه ههوهزامی ریخهلۆکی هه‌بی.
– خوێنتێزاوهی ده‌وری کۆم: گرێی 2ـ3 سم له ژێر پیسته، شینباوه و ئێشداره، له کاتی پیساییکردن دێت(ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی 3 رۆژ نه‌خۆش بێته لات به‌نجی ده‌ڤه‌ری لێده‌دی و شهقهکی کورتی له‌سه‌ر ده‌که‌ی و خوێنه مهیییهکه ده‌رده‌که‌ی، لێشی بگه‌رێی خۆی چاک ده‌بی.
چاره‌سه‌ر:
ئه‌گه‌ر نه‌خۆش ئازاری هه‌بوو یان خوێن ده‌بی پێش هه‌موو شت ده‌رمانی زگچوونی بده‌یێ چونکه قه‌بزی خراپتری ده‌کا.
مایه‌سیری ده‌ره‌کی: هه‌توانی تێکه‌ڵی کۆرتیزۆن و به‌نجی ده‌ڤه‌ری لێده‌ده‌ی(به‌کارهێنانی لۆ ماوه‌کی زۆر ده‌بیته هۆی هه‌وی پیسته یان پووکانه‌وه‌ی).
مایه‌سیری ناوه‌کی: شافی تیكه‌لی کۆرتیزۆن و به‌نجی ده‌ڤه‌ری لۆ نه‌خۆش ده‌نووسی (زۆربەی ئەوانەی مایەسەری قۆغای یەکەم یان دووەمیان هەیە بە دەرمان سارێژ دەبن).
ئه‌گه‌ر نه‌خۆش هه‌ر چاک نه‌بوو، بەتایبەت قۆناغی چوارەم، یان کێشه‌ی زۆر بوو لۆ نمونه ساڵێ زیاتر لە دوو جار، ئه‌و کات ڕه‌وانی ده‌که‌یه لای نه‌شته‌رگه‌ر لۆ چاره‌سه‌ر.
نه‌شته‌رگه‌ری:
مایه‌سیری گچکه ده‌کرێ هیشک بکرێ به رۆنی فینۆل یان دەرزی ئیسۆکسیسکلیرۆل که به درزی له‌سه‌ری مایهسیرییهکهی ده‌ده‌ی( لۆ ژنی دووگیان ناگونجێ).
ئه‌گه‌ر مایهسیرییهکه ده‌رچووبی ده‌کرێ بیخنکێنی به په‌تی لاستیک.
یاخود نه‌شته‌رگه‌ری مایه‌سیری لابردنی لۆ ده‌که‌ی به بڕینی به چه‌قوو یان داخکردنی.
مایه‌سیری لهختدار:
زۆر به ئازاره، باشترین شت ئه‌وه‌یه نه‌خۆشه‌که بخه‌وێنی گۆزهکی ته‌ڕی به ئهلسۆل و به‌نجی ده‌ڤه‌ری له‌سه‌ر دهبنێی، نه‌خۆش ده‌بی لای قونی به‌رزبی له کاتی پاڵکهتن. ئازاره‌که به چه‌ند رۆژه‌ک چاک ده‌بی و هه‌تا بکرێ نابی نه‌شته‌ری لێ بده‌ی چونکه خوێنی زۆر لێ دێ و خێراتریش چاک نابیته‌وه.
ده‌رمانه‌کان:
هه‌توانی زایلۆپرۆکت
شافی زایلۆپرۆکت