ICD-10: L50
پێناسه:
په‌له‌ی سۆری یه‌ک ملم تا یه‌ک سم گه‌وره له پێستە.
هۆکار:
لیر دروست ده‌بی به‌هۆی دەردانی ما‌ده هیستامین، هۆی دەردانی ئه‌و ما‌ده له منداڵ و گه‌وره جیاوزه:
له منداڵان:کولی وه‌ک ڤایرۆس، سترێپتۆکۆک، یان یه‌کناوکه و خۆراک وه‌ک هێلکه، گێزه‌ر، ماسی یان شیر.
له گه‌وران: به‌زۆری هه‌ستناکی له جۆری IgE، ده‌رمان وه‌ک په‌نسیلین، سولفا، ئه‌سپرین، کۆداین، ڤیتامین بێ، ره‌نگی تیشککاری، خۆراک وه‌ک تووی فه‌ره‌نگی، ماسی تونه، په‌نیر، چه‌ره‌ز، سۆیا، قرژاڵ، کیوی، تێکه‌ڵی قرژاڵ و شه‌راب، ما‌ده ره‌نگی‌یه‌کان وه‌ک له شه‌کرۆکه، مره‌با، شه‌ربه‌ت و مه‌ی. ما‌ده پارێزه‌ره‌کان وه‌ک له ساس، ترشی بێنزوێ که به‌شێوه‌کی سروشتی له هه‌نده‌ک جۆر توو و له ماست و دۆ هه‌یه، پێوه‌دانی هه‌نگ و زه‌رگه‌ته، شێرپه‌نجه، سه‌رمابوون، لیر به‌هۆی هۆکاری هه‌مه‌جۆر وه‌ک فشاری ده‌روونی و کولی و ده‌رمان، لیری درێژخایه‌نی هۆنه‌زاندراو…
سکاڵا:
په‌له‌ی به‌رزی پێسته‌ره‌نگی یەک ملم تا یه‌ک سم، خورشت، ئه‌و په‌لانه پاش چه‌ند ده‌قه‌ک دروست ده‌بن له کاتی به‌ر‌که‌تن به ماده‌ی هۆهه‌ستناک و به ماوه‌ی یه‌ک دوو رۆژ له خۆیانه‌وه بزرده‌بن.
ده‌ستنیشانکردن:
سکاڵا و په‌له پێچووه‌کان
لێچووه‌کان:
گروویی، هه‌وی پێسته، یه‌کناوکه، سوی ئالووه‌کان، هه‌وی جه‌رگ، نه‌خۆشی بۆرێلا.
چاره‌سه‌ر:
ئه‌گه‌ر ئه‌زیه‌تی زۆر نه‌بی پێویست به چاره ناکا و خۆی بزر ده‌بی.
له‌کاتی ئه‌زیه‌تی مامناوه‌ندی: دژه‌هیستامینه‌کان لۆ ماوه‌ی رۆژه‌ک تا چه‌ند رۆژه‌ک هه‌نده‌ک جار تا سێ هه‌فته بەکاردێنین. دژه هیستامینه نوێکان زۆر هیلاکت ناکه‌ن وه‌ک حه‌بی ئێریۆس 10 مگم رۆژێ دانه‌یێک به‌س ئه‌گه‌ر نه‌خۆش خورشتی زۆر بوو حه‌بی ئه‌تاراکس به‌کارده‌ینی که تا ڕادەیێک نه‌خۆش گێژ ده‌کا. هه‌نده‌ک جار پێویست ده‌کا کۆرتیزۆن به‌کاربینی وه‌ک بێتاپرێد.
له کاتی لیره‌کی زۆر به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر نه‌خۆش لچ و لێوی ئه‌ستوور بی یان باری گشتی تێك جوو بی بۆ کرانه‌وه‌ی بۆری هه‌وا
ده‌رزی ئه‌درینالین وه‌ک ده‌رزی ئه‌ناپێن 0.3مگم له بن پێسته، یان حه‌بی بێتاپرێد 0.5 مگم، ١٢ تا ١٦ حه‌ب به جاره‌ک له ئاو ده‌توێنیه‌وه و ده‌یده‌یه نه‌خۆش، ده‌رزی تاڤیگیل 2 مگم له ماسولکه. نه‌خۆش ره‌وانه‌ی فریاگوزاری ده‌که‌ی لۆ چاودێری له ترسی ئه‌نه‌فلاکس.