ICD-10: S06
پێناسه:
له‌هۆشخۆچوون بۆ ماوه‌کی کورت، که‌متر له ده‌قه‌یێک له کاتی زەبری سه‌رو‌مێشک، یاخود نه‌خۆشه‌که هیچ شتێکی له‌سه‌ر رووداوه‌که له بیر نامینێ.
هۆکار:
ڕێك هۆکاره‌که‌ی دیار نی‌یه له‌به‌رچی خه‌ڵک له هۆش خۆ ده‌چی له کاتی زەبر.
نیشانه‌کان:
له‌هۆشچوونێکی کورت که‌متر له ده‌قەیێک، له‌یادچوونی پاش زەبرەکە، پاشان سه‌رئێشه، گێژبوون، هێلنج و رشانه‌وه و بێ شنگی
پشکنین:
نه‌خۆشه‌که هۆشی له‌سه‌رخۆیه RLS 1 و پشکنینی ده‌ماری بێ عه‌یبه.
لێکچوو:
زامداربوونی مێشک، خوێنتیزان سه‌ر په‌رده‌ی مێشك، خوێنتێزانی بن په‌رده‌ی مێشک، شکانی که‌لله‌سه‌ر.
ذه‌ستنیشانکردن:
نیشانەکان و پشکنینی دکتۆر به‌ته‌نها به‌سن ئه‌گه‌ر گومانت هه‌بوو باشتره CT-scan بکه‌ی.
چاره‌سه‌ر:
که نه‌خۆش ده‌گاته خه‌سته‌خانه ته‌واو هۆشی له خۆیتی. و ئه‌گه‌ر پشکنینی ده‌ماره‌کان هه‌مووی ئاسایی بوو ئه‌وا دوو رێگا هه‌یه:
یه‌که‌م: نه‌خۆشه‌که ده‌خه‌وێنی لۆ چآودێری و هه‌موو سه‌عاته‌ک ته‌ماشای فشار و لێدانی دڵ و ئاگایی ده‌که‌ی هه‌رکاته‌ک نه‌خۆشه‌که به‌ره‌و خراپتر چوو ده‌بی CT-scanی لۆ بکه‌ی، نه‌کو تووشی خوێن به‌ربوون بووبی.
دووه‌م: هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه CT-scanی لۆ ده‌که‌ی و نه‌خۆش ڕه‌وانه‌ی ماڵ ده‌که‌یه‌وه ئەگەر تیشککاریەکە ئاسایی بوو.
لۆ ئازار حه‌بی پاراستۆل به‌کاردێنی، دژه‌هه‌وه‌کان وه‌ک Brufen و Voltaren بەرترسی خوێنبه‌ربوون زیاد ده‌که‌ن. حه‌بی خه‌و نابی به‌کاربێ به هیچ شێوه‌ک چونکه چاودێری‌یه‌که تێک ده‌داو نازانی شه‌که‌تی نه‌خۆشه‌که هی حه‌به‌که‌یه یان هی خوێنبه‌ربوونه.
که نه‌خۆش چۆوه ماڵ باشتره ژیانی ئاسایی بژی و له جێ نه‌که‌وی لۆ ئه‌وه‌ی تووشی ده‌ردی پاش له‌قین نه‌بی.