ICD-10: K 21
پێناسه:
هه‌وی ناوپۆشی سورێنچک.
هۆکار:
خراپکارکردنی زمانه‌ی سه‌رگه‌ده وه‌ک له هەرفینی کونی سورێنچک کە واده‌کات ترشلۆکی ناو گه‌ده بچیته ناو سورێنچک و بیسوتێنیته‌وه لەوبارەش پێی دەڵێن هەوی سورێنچکی هەڵگەڕاو.
هۆکاری رێخۆشکه‌ر:
زگپڕی، قه‌له‌وی، جگاره.
سکاڵا:
ترشانه‌وه‌و سووتانه‌وه، قرپی ترش، ئازاری سه‌رگه‌ده، کۆخه‌ی درێژخایه‌ن، ئازاری ناوه‌راستی سینگ، سکاڵاکان له کاتی پاڵکەو‌تن زیاد ده‌که‌ن به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ته‌خت له‌سه‌ر پشت پاڵکه‌وی.
نیشانه:
نه‌خۆش نیشانه‌کی وای نی‌یه.
لێچووه‌کان:
زامی ترشی گه‌ده‌و دوازده‌گرێ، شێرپه‌نجه‌ی سورێنچک، دڕه یان شه‌پله‌ی دڵ، به‌ردی زراو، ئه‌که‌له‌یسیا.
لێکۆلینه‌وه:
گه‌ده‌بین: هه‌وه‌که ده‌بینی و ئه‌گه‌ر پێویست بکا پیچۆکێکی لێوه‌رده‌گری.
پێوانی 24کاتژمێری ترشه‌لۆک: لۆ ئه‌وه‌ی بزانی له ماوه‌ی 24 سه‌عات ترشی سورێنچک چۆن ده‌گۆردرێ.
پێوانی فشاری ناو سورێنچک.
چاره‌سه‌ر:
– خۆدوورخستنه‌وه له جگاره، ئه‌لکهول، قاوه، خواردنی پڕ به‌هاراتی تیژ، خواردنی زۆر چه‌ور، ژه‌می زۆر گه‌وره، خواردنه‌وه‌ی غازی و هه‌موو خواردنه‌ک که سکاڵا زیاد ده‌کا.
– خۆدوورخستنه‌وه له به‌رزکرنه‌وه‌ی شتی قورس.
– نووستن له‌سه‌ر لای چه‌پ.
– به‌رزکرنه‌وه‌ی لای سه‌ری ته‌ختی نووستن 15-20 سم.
– دابه‌زاندنی کێش له کاتی قه‌له‌وی به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی بارسته‌ی له‌ش له 25 زیاتر بی.
– دابه‌زاندنی کێش و وازهینان له جگەره کاریگه‌ری باشی زۆر زۆره.
ده‌رمان:
ده‌رمانی دژه‌ترشی: رۆژێ 4 جار.
ده‌رمانی ترشی‌بڕین که دوو جۆرن:
– رێگره‌کانی په‌پمی پرۆتۆن وه‌ک ئۆمیپرازۆل 20 مگم رۆژێ حه‌به‌ک یان دووان هه‌نده‌ک جار ده‌بی هه‌تا 80 مگم به‌کاربینی له هه‌وی زۆری سورێنچک تا چاکی بکاته‌وه.
– رێگره‌کانی وه‌رگری H2: وه‌ک رانیتیدین 300 مگم حه‌به‌ک شه‌وانه.
زۆربه‌ی جار حه‌بی ترشی‌بڕین لۆ ماوه‌ی 2 مانگ به‌سه به‌ڵآم زۆر نه‌خۆش ناچارن لۆ چه‌ندین ساڵ به‌کاربێنن و له‌و نەخۆشانە باشتره که ده‌نکه‌ک ئۆمیپرازۆل له کاتی پێویست به‌کاربینن له جیاتی به‌رده‌وام به‌کارهینان ئه‌گه‌ر بتوانن.
نه‌شته‌رگه‌ری:
په‌یدابوونی رێگره‌کانی په‌مپی پرۆتۆن یارمه‌تی نه‌خۆشه‌کی زۆری دایه وپێویستی نه‌شته‌رگه‌ری زۆر که‌م کردیته‌وه به‌س له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش زۆر که‌س پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر نه‌خۆش به ده‌رمان باش نه‌بی یان هەرفینێکی گه‌وره‌ی هه‌بی و ئازاری زۆری بدا یاخود ئه‌گه‌ر نه‌خۆش به‌رگه‌ی ده‌رمانەکان نه‌گریت.
پێش نه‌شته‌رگه‌ری ده‌بی هه‌م ترشی هه‌م فشاری ناو سورێنچک پێوانه‌بکرێ.
رێگای باوی نه‌شته‌رگه‌ری‌یه‌که لە رێگای هەناوبینەوەوە. نه‌خۆشه‌کان پاش نه‌شته‌رگه‌ری توانی قرپ و رشانه‌وه‌یان کەم دەبیتەوە.