دەربارەی سەکۆی پزیشکی سەکۆی پزیشکی ماڵپەرێکی زانستییە گرنگی دەدات بە هەموو بوارەکانی پزیشکی. سەکۆ پزیشکی لەسەر چەند ئاستێک کار دەکات:
- بڵاوکردنەوەی زانیاری لەسەر هەموو نەخۆشیەکان بە شێوەیێکی پوخت و بە زمانێکی کوردی پاراو.
- بڵاوکردنەوەی زانیاری لەسەر نوێیترین داهێنان و توێژینەوەی پزیشکی.
- بەکوردیکردنی زاراوە پزیشکیەکان و پوختکردنی فەرهەنگی پزیشکی کوردی.
- بڵاوکردنەوەی هەواڵی پزیشکی بە گوێرەی دەرفەت.
- بڵاوکردنەوەی زانیاری لە سەر پزیشکان و زانایانی کورد لەم بوارە.
- گرنگیدان بە پزیشکی کوردەواری.
- گرنگیدان بە مێژووی پزیشکی.
ناوەرۆکی ماڵپەرەکە بە شێوەکی سەرەکی ئاراستەکراوە بۆ پزیشکان، توێژەرەوەکان، کارمەندانی تەندروستی، دەرمانسازان، خوێندکارانی کۆلیژەکانی و پەیمانگاکانی پزیشکی. بێگومان ئەوە رێگر نیە لەوەی هەموو کەس کەم تا زۆر بتوانن سوود لە ماڵپەرەکە وەربگرن. سەکۆی پزیشکی داوا دەکا لە هەموو پزیشک و پسپۆرانی ناوخۆی وڵات و تاراوگە کە ماڵپەرەکە بە توێژینەوە وبابەتەکانیان دەوڵەمەند بکەن. سەکۆی پزیشکی هەموو بابەتەکانی بە زمانی کوردی بڵاودەکاتەوە چ بە ئەلفوبێی ئارامی بێت یان لاتینی و بەهەر شێوەزارێک بێت لە کورمانجی سەروو و ناوەراست و خواروو.