هاپۆلەکان
سۆشیاڵ مێدیاکانمان
سەرەتایەک بۆ زانستی پزیشکی
پزیشکی لقێکە لە لقەکانی زانستە پراکتیکیەکان ،زانستی پراکتیکیش بریتیە لە پیادەکردن و پراکتیزەکردنی مەعریفەی زانستی لە کایەی لقە زانستێکی سروشتیدا، بە مانایەکی دیکە ، زانستی پزیشکی پراکتیکردنی مەعریفەی زانستیە لە هەر کایەیەکی فیزیکدا. ئەگەر لە تێگەیشتن لە چەمکی زانستی پزیشکیدا گرفتمان نەبێت، ئەگەری هەیە چەمکی زانستە سروشتیەکان پێویستی بە روونکردنەوەو دیاریکردنی وردتر بێت، بە تایبەت لە زمانی فەلسەفەدا کاتێک چەمکی فیزیک وەکو جێگرەوە بۆ سروشت و میتا فیزیکا بۆ ئەودیوی سروشت بەکار بێت ،ئایا مهبهست له زانستی سروشتی چیه؟ فیزیك سروشته یان جهسته؟ فیزیكا و میتافیزیكا چی دەگرنەوە ؟ئهم چهمكانه چۆن گەشەیان کردووەو كهی هاتونهته ناو فهرههنگی زانستی و فەلسەفی مرۆڤایهتیهوه؟ زیاتر له ده ههزار ساڵ لهمهوبهرهوه مرۆڤ ههوڵی بهرههمهێنانی داوه، ئەمە پێشکەوتنێکی زۆر گەورە بووە لە پرۆسەی دروستبوون و پێگەیشتنی مرۆڤدا، سەرەتا ورده ورده دهستی لە ئامادهكاریهكانی سروشت ههڵگرتوه، واتە ئەقڵی بەکارهێناوەو بیری كردوهتهوه چۆن له كهرهسته ئامادهكان ، کەرەستەی نوێ دروست بکات گۆرانكاری لە سروشتی دەوروبەریدا بكات ، له جیاتی راووشكار خۆی مهروماڵات و ئاژهڵی کێوی بهخێو بكات، له جیاتی كۆكردنهوهی میوهو دانهوێڵه خۆی چاندن و کاری كشتوكاڵی بكات، له جیاتی ئهشكهوت و پهناشاخ ، خۆی خانوبەرەو شوێنی مانەوەی دروست بكات، لە جیاتی گەڵای دار جۆرێک لە جل وبەرگ لە پێستی ئاژەڵان دروست بکات ، ههموو ئهم چالاكیانهش
مێژوی پزیشکی داد
کورتەیەکی مێژووی لەسەر پزیشکی دادوەری: – لە ئێراق یاساکانی حامۆرابی چەند یاسایەکی تایبەت بە ڕەفتار و پیشەی پزیشکی تێدا باسکرابوو هەروەها یاساکانی (لەبت و عەشتار)و یاساکانی (ئەشنۆنا)یاسای تایبەت بە دەست درێژی سێکسی و جەستەییان ئاماژە پێکردبوو وهەروەها جۆری سزایەکانیش دیارکرابوون . – هەروەها لە ڕۆمای کۆن کاتی مردنی (یۆلیوس قەیسەر)لەسەر ئاستێکی بەرز لیژنەیەکییان دانا بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری مردنی قەیسەر. – هەروەها مۆمیا کردنی فیرعەونەکان لەلایەن مسرییەکان جۆرێکە لە جۆرەکانی پزیشکی دادوەری. – لە ئەڵمانیا پێش پێنج سەدە داواکرا لە ڕووداوەکانی خنکان و برین و تاوان خاوەن بڕوانامەی تایبەت مامەڵەیان لەگەڵ بکات نەک هەموو پزیشکێک. – لە ساڵەکانی ١٧٠٠ لە بەریتانیا (ویلیام هەنتەر)یەکەم کتێبی بڵاوکردەوە لەسەر نیشانەکانی کوشتن لەسەر منداڵی تازە لەدایک بوو. – لەساڵی ١٩٧٥ لە چین هەندێک داریان دۆزییەوە کە لەسەری باسی برین و ڕووداوەکانی تاوانی تیدا کرابوو و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ٢٠٠ ساڵ پێش ئیستا. – لە مێژووی ئیسلامداو لە قورئانی پیرۆز ئاماژە بە کاری پزیشکی دادوەری کراوە دوو نمونە وەرگرین: یەکێکیان کارێکی سێکسیە لەکاتی حەزرەتی یوسف (د.خ)تاوانبار دەکرێت بە دەست درێژی کردنە سەر هاوسەری سەرۆک وەزیرانی میسر، ئەوکات بۆ دیاریکردنی ئەوەی بزانن دەست دریژی سیکسی ڕوویداوەو حەزرەتی یوسف تاوانبارە یان نا؟ پەنا دەبەنە بەر دڕانی قەمیسەکەی و لەچ لایەکەوە دڕاوە. هەروەها لەسەردەمی حەزرەتی موسا