هاپۆلەکان
سۆشیاڵ مێدیاکانمان
ئایا قاوە بۆ دڵدروستی بەسوودە؟
توێنژینەوەکانی سەر قاوە و کاریگەری لەسەر تەندروستی بۆتە مایەی سەرنج. پرسیارەکە ئەوەیە: چەند کافایین بخۆینەوە زیانبەخش نەبێت؟ بەهۆی قورسیی توێژینەوە لەسەر ئەو جۆرە بابەتانە، توێکینەوەکان دەرئەنجامی جیاواز دەردەخەن. لە کاتێک هەندێیکیان دەڵێن خواردنەوەی کافایین کاریگەری ئەرێنین هەیە لەسەر لوولەکانی خوێن وبەرترسی شەکرەی جۆری ٢ کەمدەکاتەوە، هەندێک توێژینەوەی دیکە دەڵێ کە قاوە بەرترسی شەپڵە زیاددەکات. نوێترین توێژینەوە لە ٩ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ لە گۆڤاری رۆماتۆلۆگی دەرچوو کە نیشان دەدا، خواردنەوەی کافایین لە قاوە، چایە… بۆ لوولەخوێنکان بەسوودە. بە گوێڕەی توێژینەوەکی دیکە کە لە مانگی نۆ لە گۆڤاری Journal of Clinical Endocrinology and Metabolism بڵاوکراوە، خواردنەوەی کافایین بە شێوەکی بەردەوام، تووشبوون بە شەکرەی جۆری ٢ و نەخۆشییە تاجییەکانی دڵ و شەپڵە زۆر کەم دەکاتەوە. بڕی پێیوستیش بۆ ئەو کەمکردنەوە نزیکەی ٢٠٠ تا ٣٠٠مگم کافایینە لە رۆژێ واتە ٢ بۆ ٣ کوپ قاوە. لە توێژینەوەکە ئەوانەی رۆژانە ٢٠٠ بۆ ٣٠٠ مگم کافایین دەخۆنەوە بەرترسی ئەو نەخۆشیانەی سەرەوەیان بە رێژەی ٤٠.٧ بۆ ٢٨.١ لە سەدا کەمتر بوو لەوانەی رۆژانەی کەمتر لە ١٠٠مگ کافایین دەخۆنەوە. بە گوێڕەی لێداوانی هەندێک شارەزاییان کافایین هەستیاری ئەنسۆلین زیاد دەکات، لەم ڕێگایەوە تووشبوون بە شەکرەی جۆری ٢ و نەخۆشیەکانی دیکە کەم دەکاتەوە. هەندێ پسپۆری دیکە لەم بوارە دەڵێن قاوە و چا و خواردنەکانی دیکە لەو جۆرە هەر تەنها کافایینیان تێدا نییە،
براوەکانی نۆبلی پزیشکی ٢٠٢٤
کۆمیتە نۆبلی پزیشکی لە زانکۆ کارۆلینسکە لە ستۆکهۆلم بۆ ساڵی ٢٠٢٤ براوەکانی خەڵاتی نۆبلی پزیشکی راگەیاند کە بریتی بوون لەهەر یەک لە ڤیکتۆر ئەمبرۆس و گاری روڤکون لە پای دۆزینەوەی ئار ئێن ئەی ورد و رۆڵی لە رێکخستنی جینەکان. وەک ئاشکرایە هەموو خانەکانی لەش هەمان ژمارەی کرۆمۆسۆم و هەمان دەستەی جینییان تێدایە بە هەمان ڕێنمایی، لەگەڵ ئەوەش خانەکان کار وشێوەییان زۆر جیاوازە. هۆکاری ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ ڕێکخستنی جینەکان. کە وادەکات هەر خانەیێک ڕێنمایەکی دیاریکراو هەڵبژێڕێ. بەو شێوەش لە هەر خانەیێک تەنها دەستەیێکی دیاریکراو لە جینەکان چاڵاکن. هەر دوو توێژەڕەوەی ناوبراو مەبەستییان بوو بزانن چۆن خانە جیاوازەکان پەردەسێنن، ئەوەش بووە هۆی دۆزینەوەی ئار ئێن ئەی ورد، کە رۆڵەکی گەورە دەگێڕێ لە رێکخستنی جینەکان و لە گەشە و فرمانی زیندەوەرەکان بە مرۆڤەوەش. ئێستا ئاشکرا بوو کە لە بۆماوەی مرۆڤ زیاتر لە هەزار ئار ئێن ئەی ورد هەیە. زانیاری بۆماوەیی لە دی ئێن ئەی بۆ ئار ئێن ئەی پەیامهەڵگڕ دەگوازرێتەوە، ئەویش بە پێی ڕێنمایی بۆماوەیی پرۆتین دروست دەکات. لە ساڵانی شەستەکانی سەدەی رابردوو، جۆرە پرۆتینەک دۆزراوە بە ناوی فاکتەرەکانی ترانسسکریپشن، کە لەگەڵ دی ئێن ئەی یەک دەگری بۆ دروست کردنی جۆڕی دیاریکراو لە ئار ئێن ئەی پەیامهەڵگڕ، لەو کاتەوە بە هەزاران جۆر لەو فاکتەرە دەستنیشانکراوە. بۆ ماوەیێکی زۆریش، بڕوا وابوو کە بنماکانی ڕێکخستنی
ئیساتۆکسیماب مانەوەیەکی باشتر دەدا بە نەخۆشەکانی فرەموخەلوو
پێشەکی: سێ دەرمانی بۆرتێزۆمیب و لێنالیدۆمید و دەکسامیتازۆن هەڵبژاردنی یەکەمن بۆ چارەسەری فرەموخەلوو. دەرمانی ئیساتۆکیسیماب، کە کە دژەتەنی IgG1ە، دەتوانێ ئەو چارەسەرە کاریگەرتر بکات. توێژینەوەیێک لە گۆڤاری New England Journal of Medicine بڵاوکراوەتەوە لەسەر ٤٤٦ نەخۆشی فرەموخەلوو Multiple Myeloma لە ٢١ وڵات. رێکار: نەخۆشەکان خۆبەختانە دابەشکران بەسەر دوو کۆمەڵە، یەکیان تەنها سێ دەرمانەکی یەکمەمیان وەرگرت و دووەم کۆمەڵ سێ دەرمانەکی یەکەم لەگەڵ ئیساتۆکسیمبیان وەرگرت. نەخۆشەکان تەمەنیان لە نێوان ١٨ تا ٨٠ ساڵ و تازە تووشی نەخۆشیەکە بوو بوون. هیچ کام لە نەخۆشەکان گونجاو نەبوون بۆ گواستنەوەو چاندنی موخی ئێسک. ئەنجام: زیادکردنی ئیساتۆکسیماب نزیکەی ٤٠% بەرترسی پەرسەندنی نەخۆشیەکەی یان مردنی کەم کردەوە پاش ٥ ساڵ لە بەدواداچوون. مانەوەی بێ پەرسەندنی نەخۆشیەکە لەو کۆمەڵەی کە ئیساتۆکسیمابیان وەرگرتبوو ٦٣.٢% بە بەراورد بە ٤٥.٢% لە کۆمەڵەکەی دیکە بێ زیادکردنی ئیساتۆکسیماب. نەخۆشەکانی کە ئیساتۆکسیمابیان وەرگرتبوو بەشێکیان نەخۆشیەکەیان نەمابوو یان کەمترین نیشانەیان پێوە دیار بوو لە کاتی بەدواداچوون. دەرکەوتنی کاریگەری لاوەکی لە هەردوو کۆمەڵەکە وەک یەک بوون. دەرئەنجام: زیادکردنی ئیساتۆکسیماب بۆ چارەسەری سیانی فرەموخەلوو مانەوەی بێ پەرسەندن و خراپبوونی نەخۆشیەکە باشتر دەکات بێ ئەوەی کاریگەری لاوەکی زیاد بکات.