ICD-10:B80

پێناسه‌:
کرمی سپی باریکن وه‌ک داوی دورمان، درێژیان یه‌ک سم ده‌بی، له‌ چارده‌وری کۆم هه‌ن

سکاڵا:
کۆمخورانی شه‌وانه‌، شێوانی خه‌و، سۆی دامێن و ناوگه‌ڵی کچان

ده‌سنیشانکردن:
زۆربه‌ی جار به‌ چاو کرمه‌که‌ ده‌بینی له‌ ده‌وری کۆم، هه‌نده‌ک جار له‌ ناو پیسایی، ئه‌گه‌ر گومانت هه‌بوو کرمه‌که‌ت نه‌دیت ده‌تانی سرێش به‌کاربینی، سرێشه‌ک له‌ کۆمی منداڵه‌که‌ ده‌ده‌ی شه‌وانه‌، کرمه‌که‌ لێ گیر ده‌بی

چاره‌سه‌ر:
ئامۆژگاری خاوێنی: خاوێنکردنه‌وه‌ی ژۆری نووستن، گۆرینی سه‌رجێ و جلی ژێره‌وه‌، نینۆک کردن

ده‌رمان: حه‌بی میبیندازۆل 100 مگم، یه‌ک دانه‌ حه‌ب، پاش دوو هه‌فته‌ دانه‌کی دیکه‌ به‌کارده‌ینی لۆ ڕێگرتن له‌ وه‌گه‌ڕان، ده‌بی هه‌موو خێزان پێکه‌وه‌ چاره‌سه‌ر وه‌رگرن هه‌تا ئه‌وانه‌ی که‌ کرمیشیان نی‌یه‌، ئه‌گه‌ر خورشته‌که‌ زۆر بوو ده‌تانی کرمی هایدرۆکۆرتیزۆن به‌کاربینی چه‌ند رۆژه‌ک.
ده‌رمانه‌کی دیکه‌ له‌ جیاتی مێبیندازۆل ڤانکوینه‌.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *