هاپۆلەکان
سۆشیاڵ مێدیاکانمان

یەکەم ئامێری یاریدەدەری سکۆڵەی چەپە
ئەو نەخۆشانەی کە سکۆڵەی چەپەیان لە کار دەکەوێ، ناتوانن خوێن بە تەواوی بنێڕن بۆ شاخوێنبەر و دوایی بۆ شانەکانی لەش. هەرچەند دەرمان هەیە یارمەتی دڵ و سکۆڵە دەدات کارەکانی باشتر ڕاپەڕێنێت، بەڵام هەندێک جار پێویستمان بە رێکاری لە دەرمان بەهێزتر هەیە. ئامێری یاریدەدەری سکۆڵە خوێن لە سکۆڵەوە لە ڕێگەی لوولەیێک دەگوازێتەوە بۆ شاخوێنبەر. ئەو ئامێرە بە پیل کار دەکا بەڵام دانانی ئەو ئامێرە کاتییە و خیاتر لەو کاتانە بەکاردێت کە نەخۆش چاوەڕوانی دڵێکی نوێ دەکات کە وەریبگرێت. نەخۆش دەتوانی نزیکەی ١٠ ساڵ بەو ئامێرانە بژییت. یەکەم ئامێرەی یاریدەدەری سکۆڵە لەلایەن دۆمینیگۆ لیۆتە لە کۆلیژی بەیلۆر لە هۆستۆن لە سئڵی ١٩٦٢ داهێنرا. لە ساڵی ١٩٦٣ بۆ یەکەم جار لەو جۆرە ئامێرە لەسەر نەخۆش تاقیکراوە لەلایەن لیۆتە وستانلی کرافۆرد. بەڵام یەکەم بەکارهێنانی سەرکەوتوو لە ساڵی ١٩٦٦ بوو لەلایەن لیۆتە ومیکایل دیبەیکی.
کۆچی دوایی دکتۆر دەشتی دزەیی
لە رۆژی ٢٥ی مانگی یەکی ٢٠٢٥ دکتۆر دەشتی دزەیی، پزیشکی دێرینی کوردستان و شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد. د دەشتی پسپۆری ڕاوێژکاری هەناو ومامۆستای زانکۆ بوو. ساڵانێکی زۆر خزمەتی بە نەخۆشەکان و ڕەوتی تەندروستی وپزیشکی کرد لە کوردستان.

یەکەم کەس بەنجی بڕبڕەی پشتی بەکارهێنا
ئاگۆست بییر (١٨٦١-١٩٤٩) یەکەم کەس بوو کە بەنجی بڕبڕەی پشتی بەکارهێنا بۆ نەشتەرگەری لە ساڵی ١٨٩٨. ئەوەش بە بەکارهێنانی دەرزی کۆکایین، کە لەسەرتا لە سەر خۆی و یاریدەدەرەکی تاقیکردەوە. جگە لە بەنجی بڕبڕەی پشت، بییر دەستی باڵای هەبوو لە پێشخستنی بەنجی دەڤەری.