هاپۆلەکان
سۆشیاڵ مێدیاکانمان

براوەکی خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی کۆچی دوایی کرد
پزیشک و بڕاوەی خەڵاتی نۆبل بەنگ سامیولسۆن رۆژی هەینی ٥ مانگی تەموزی ئەم ساڵ(٢٠٢٤) بە نەخۆشی کۆچی دوای کرد لە تەمەنی ٩٠ ساڵی. بێنگت سامولسۆن ساڵی ١٩٨٢ خەڵاتی نۆبلی لە پزیشکی لەگەڵ هەر یەک لە سونێ باریسترۆم و جۆن ڤانێ بردەوە. ئەوەش لەسەر توێژینەوەکانیان بوو لەسەر پرۆستاگلاندین (مادەیێکی وەک هۆرمۆنە کە پرۆسەگەلێکی گرنگ لە جەستە رێکدەخەن). توێژینەوەکانیان پێکهاتەی پرۆستاگلاندین و دروستبوونیانی نەخشەرێژ کرد. ئەو توێژینەوانە بوون هۆی رێخۆشکرن بۆ چارەسەری زامی گەدە و ئازاری سووری مانگانە و برینی پێ وخێراکردنی منداڵبوون… بێنگت سامولسۆن لە زانکۆی کارۆلینسکە لە نێوان ساڵانی ١٩٨٣ تا ١٩٩٥ کاری دەکرد، هەروەها ئەندام بوو لە ئەکادیمیای زانستی شاهانە لە سوید لە ١٩٨١ئەوە و سەرۆکی دامەزراوەی نۆبێل بوو لە نێوان ١٩٩٣ تا ٢٠٠٥.

دەزگای دەرمانی سویدی هۆشداری دەدا لە فیللەری ساختە
گومرگ و دەزگای دەرمانی سویدی لە چەند پشکنینێک لە سەر سنوورەکانی سوید چەندین جار دەستییان گرتووە بەسەر فیللەری ساختە. بەڵئم نازاندرێ رادەی بڵاوی ئەو فیللەرانە لە بازاڕەکانی سوید چەندە. بەگوێرەی دەزگای دەرمانی سویدی ئەو فیللەرانە لە ئینتەرنێت دەفرۆشرێن بەڵام لە زۆر نۆرینگە و بنکەی چوانکاریش دۆزراینەوە. ئەو جۆرە فیللەرانە دەبنە هۆی کوولی، زێدەهەستی و هەروەها گرێ دروست دەکەن. بۆیە دەزگاکە هۆشداری دەدات بۆ پزیشک و کارمەند وبنکەکەانی جوانکاری کە زۆر ووریا بن لە کاتی کڕینی فیللەر و داواش لە هەوڵاتییان دەکات کە بەگومان بن ئەگەر کەسێک فیللەر زۆر بەهەرزان بفرۆشێ.

یەکەم چێندراوی مەسک لە مێشکی مرۆڤ تاقیکراوە
کۆمپانیای نیورالینک کە ئێلۆن مەسک خاوەنداری سەرەکییەتی لە مانگی یەکی ئەو ساڵ (٢٠٢٤) رایگەیاند کە یەکەم چێندراوییان لە مێشکی مرۆڤ تاقیکردۆتەوە. ئەوەش پاش ئەوەی لە مانگی پێنجی ٢٠٢٣ چێندراوەکە لە لایەن دەزگای دەرمانی ئەمەریکی پەسند کرا. کرداری چاندنەکە بە سەرکەتووی ئەنجامدرا و نەخۆشەکە تەندروستی باشە. ئامانج لەو نەشتەرگەرییە سەلامەتی چێندراوەکەیە لە سەر مێشکی مرۆڤ. ئامانجی چاندنەکە ئەوەیە کە مرۆڤەکان بتوانن تەختەکلیل و مشکی کۆمپیتەر بەکاربێنن تەنها بە بیرکردنەوە. کۆمپانیاکە دەیەوێت لە رێگەی ئەو چێندراوە یارمەتی نەخۆشە ئیفلیجەکان بدات کە بتوانن بجوڵێنەوە. چێندراوەکە وەک پارەیەکی ئاسن وایە بە هۆی رۆبۆتەوە لە مێشکی نەخۆشەکە گیردەکرێ. لە چێندراوەکە ٦٤ دانە ئەلکترۆد مووشێوە دەدرەچن بۆ سەر توێکلی مێشکەوە.