یەکەم نەشتەرگەری گواستنەوەی و چاندنی چاوێکی تەواو لەلایەن چەند نەشتەرکارێک لە نیۆیۆرک ئەنجام درا. نەشتەرگەریەکە بە رووداوێکی گەورەی پزیشکی دادەندرێ بەڵام هێشتا روون نییە کە نەخۆشەکە دەتوانی بەو چاوە ببینێت.

نەشتەرگەریەکە بریتی بوو لە گواستنەوەی بەشێکی دەموچاو و چاوی چەپەی پێدەرەکە بۆ نەخۆشێک کە چاوی چەپ و بەشێکی دەموچاوی لە رووداوێک لە ٢٠٢١ لە دەست دابوو.

پێشتر توێژەرەوەکان سەرکەوتوو بوو بوون لە گواستنەوەی چاوێکی تەواو لە مشک و مشکەکە هەندێک بینیایی بۆ گەڕابۆوە بەڵام هەرگیز پێشتر ئەو جۆرە نەشتەرگەریە بۆ مرۆڤ ئەنجام نەدرا بوو.

نەشتەرگەریەکە لە مانگی پێنجی ئەو ساڵ ئەنجام درا چاوەکە خوێنی باش بۆ دەچێ و پەستانی ناو چاوەکەش ئاساییە بەڵام تا ئێستا نەخۆشەکە بینایی بۆ نەگەڕاوەتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *