لە سەردەمی پێش دۆزینەوەی بەنج و دژەکولیەکان، خێرایی ئەنجامدانی نەشتەرگەری یەکجار گرنگ بوو ئەگەر نەخۆشەکە دەرفەتێکی هەبێت بۆ ئازارەکی کەم و رزگاربوون لە نەخۆشیەیەکەی. هەڵبەت تەنها نیوەی نەخۆشەکان دەژییان و رێژەی مردن یەکجار بەرز بوو.
رۆبەر لیستۆن ( ١٧٩٤- ١٨٤٧) نەشتەرکارەکی بەریتانی بوو و یەکەم پرۆفیسۆری نەشتەرگەری بوو لە نەخۆشخانەی زانکۆی لەندەن. بەناوبانگ بوو بە خێرایی لە نەشتەرگەری. دەگێڕنەوە کە قاچبرینەوەیێکی بە کەمتر لە دوو خولەک و نیو ئەنجام دەدا.
ریکارد گۆردۆن لە کتێبێک باس لە بەناوبانگترین نەشتەرگەری لیستۆن دەکات کە تاکە نەشتەرگەرییە لە مێژووی جیهان بە رێژەی مردنی ٣٠٠ لە سەدا. لە کاتێک کە لیستۆن قاچی نەخۆشێک دەبڕێتەوە زۆر بەخێڕایی، پەنجەیێکەی یاریدەدەرەکەیشی بەگەڵ دەدا. پاشان هەم نەخۆشەکە وهەم یاریدەدرەکەی بەهۆی کولی برینەکانییان لە قاوش گیان لە دەست دەدەن. هەروەها لە کاتی نەشتەرگەریەکە لە بەر پەلەپەلی، چەقۆیەک دەکێش بە یەک لەوانەی کە لە ژوورەکەن و سەیری نەشتەرگەریەکە دەکان. ئەویش دوای بە هۆی خوێنبەربوون گیان لە دەست دەدات.