هاپۆلەکان
سۆشیاڵ مێدیاکانمان

زانیار حەسەن
بەڕێوبەری ماڵپەڕی سەکۆی پزیشکی: دەرچووی کۆڵیژی ئەندازیاری لە زانکۆی (KTH ئەنیسەتوتی شاهانە بۆ تەکنەلۆژیا) ساڵی ٢٠١٤

سەرەتایەک بۆ زانستی پزیشکی
پزیشکی لقێکە لە لقەکانی زانستە پراکتیکیەکان ،زانستی پراکتیکیش بریتیە لە پیادەکردن و پراکتیزەکردنی مەعریفەی زانستی لە کایەی لقە زانستێکی سروشتی‌دا، بە مانایەکی دیکە ، زانستی پزیشکی پراکتیکردنی مەعریفەی زانستیە لە هەر کایەیەکی فیزیکدا. ئەگەر لە تێگەیشتن لە چەمکی زانستی پزیشکیدا گرفتمان نەبێت، ئەگەری هەیە چەمکی زانستە سروشتیەکان پێویستی بە روونکردنەوەو دیاریکردنی وردتر بێت، بە تایبەت لە زمانی فەلسەفەدا کاتێک چەمکی فیزیک وەکو جێگرەوە بۆ سروشت و میتا فیزیکا بۆ ئەودیوی سروشت بەکار بێت ،ئایا مه‌به‌ست له زانستی سروشتی چیه؟ فیزیك سروشته یان جه‌سته؟ فیزیكا و میتافیزیكا چی دەگرنەوە ؟ئه‌م چه‌مكانه چۆن گەشەیان کردووەو كه‌ی هاتونه‌ته ناو فه‌رهه‌نگی زانستی و فەلسەفی مرۆڤایه‌تیه‌وه؟ زیاتر له ده هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه مرۆڤ هه‌وڵی به‌رهه‌مهێنانی داوه، ئەمە پێشکەوتنێکی زۆر گەورە بووە لە پرۆسەی دروستبوون و پێگەیشتنی مرۆڤدا، سەرەتا ورده ورده ده‌ستی لە ئاماده‌كاریه‌كانی سروشت هه‌ڵگرتوه، واتە ئەقڵی بەکارهێناوەو بیری كردوه‌ته‌وه چۆن له كه‌ره‌سته ئاماده‌كان ، کەرەستەی نوێ دروست بکات گۆرانكاری لە سروشتی دەوروبەریدا بكات ، له جیاتی راووشكار خۆی مه‌روماڵات و ئاژه‌ڵی کێوی به‌خێو بكات، له جیاتی كۆكردنه‌وه‌ی میوه‌و دانه‌وێڵه خۆی چاندن و کاری كشتوكاڵی بكات، له جیاتی ئه‌شكه‌وت و پهناشاخ ، خۆی خانوبەرەو شوێنی مانەوەی دروست بكات، لە جیاتی گەڵای دار جۆرێک لە جل وبەرگ لە پێستی ئاژەڵان دروست بکات ، هه‌موو ئه‌م چالاكیانه‌ش
کۆچی دوایی دکتۆر دەشتی دزەیی
لە رۆژی ٢٥ی مانگی یەکی ٢٠٢٥ دکتۆر دەشتی دزەیی، پزیشکی دێرینی کوردستان و شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد. د دەشتی پسپۆری ڕاوێژکاری هەناو ومامۆستای زانکۆ بوو. ساڵانێکی زۆر خزمەتی بە نەخۆشەکان و ڕەوتی تەندروستی وپزیشکی کرد لە کوردستان.