هاپۆلەکان
سۆشیاڵ مێدیاکانمان

تاکە نەشتەرگەری لە مێژوودا بە رێژەی مردنی ٣٠٠ لە سەدا
لە سەردەمی پێش دۆزینەوەی بەنج و دژەکولیەکان، خێرایی ئەنجامدانی نەشتەرگەری یەکجار گرنگ بوو ئەگەر نەخۆشەکە دەرفەتێکی هەبێت بۆ ئازارەکی کەم و رزگاربوون لە نەخۆشیەیەکەی. هەڵبەت تەنها نیوەی نەخۆشەکان دەژییان و رێژەی مردن یەکجار بەرز بوو. رۆبەر لیستۆن ( ١٧٩٤- ١٨٤٧) نەشتەرکارەکی بەریتانی بوو و یەکەم پرۆفیسۆری نەشتەرگەری بوو لە نەخۆشخانەی زانکۆی لەندەن. بەناوبانگ بوو بە خێرایی لە نەشتەرگەری. دەگێڕنەوە کە قاچبرینەوەیێکی بە کەمتر لە دوو خولەک و نیو ئەنجام دەدا. ریکارد گۆردۆن لە کتێبێک باس لە بەناوبانگترین نەشتەرگەری لیستۆن دەکات کە تاکە نەشتەرگەرییە لە مێژووی جیهان بە رێژەی مردنی ٣٠٠ لە سەدا. لە کاتێک کە لیستۆن قاچی نەخۆشێک دەبڕێتەوە زۆر بەخێڕایی، پەنجەیێکەی یاریدەدەرەکەیشی بەگەڵ دەدا. پاشان هەم نەخۆشەکە وهەم یاریدەدرەکەی بەهۆی کولی برینەکانییان لە قاوش گیان لە دەست دەدەن. هەروەها لە کاتی نەشتەرگەریەکە لە بەر پەلەپەلی، چەقۆیەک دەکێش بە یەک لەوانەی کە لە ژوورەکەن و سەیری نەشتەرگەریەکە دەکان. ئەویش دوای بە هۆی خوێنبەربوون گیان لە دەست دەدات.

کۆنترین دەقی پزیشکی لە جیهان
کۆنترین دەقی پزیشکی لە جیهان لە وڵاتی میاندواو دۆزراوەتەوە، بە دیاریکراوی لە شاری نەیبور، دەقەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی ٢٣٠٠ تا ٢٣٥٠ پێش زایین. دەقەکان لەسەر تاتی قوڕین و بە هێڵی مسماری نووسراون. دەقەکە بە سێ ستوون نووسراوە و باس لە ١٥ راچێتەی نەخۆشی دەکات، زۆربەی لەسەر نەخۆشیەکانی پێستە کە بە ئاسان چاکنەدەبوونەوە. بەداخەوە لایەکەی دیکەی تاتەکە زیانی پێگەیشتووە و ناخوێندڕێتەوە.

یەکەم ئامێری یاریدەدەری سکۆڵەی چەپە
ئەو نەخۆشانەی کە سکۆڵەی چەپەیان لە کار دەکەوێ، ناتوانن خوێن بە تەواوی بنێڕن بۆ شاخوێنبەر و دوایی بۆ شانەکانی لەش. هەرچەند دەرمان هەیە یارمەتی دڵ و سکۆڵە دەدات کارەکانی باشتر ڕاپەڕێنێت، بەڵام هەندێک جار پێویستمان بە رێکاری لە دەرمان بەهێزتر هەیە. ئامێری یاریدەدەری سکۆڵە خوێن لە سکۆڵەوە لە ڕێگەی لوولەیێک دەگوازێتەوە بۆ شاخوێنبەر. ئەو ئامێرە بە پیل کار دەکا بەڵام دانانی ئەو ئامێرە کاتییە و خیاتر لەو کاتانە بەکاردێت کە نەخۆش چاوەڕوانی دڵێکی نوێ دەکات کە وەریبگرێت. نەخۆش دەتوانی نزیکەی ١٠ ساڵ بەو ئامێرانە بژییت. یەکەم ئامێرەی یاریدەدەری سکۆڵە لەلایەن دۆمینیگۆ لیۆتە لە کۆلیژی بەیلۆر لە هۆستۆن لە سئڵی ١٩٦٢ داهێنرا. لە ساڵی ١٩٦٣ بۆ یەکەم جار لەو جۆرە ئامێرە لەسەر نەخۆش تاقیکراوە لەلایەن لیۆتە وستانلی کرافۆرد. بەڵام یەکەم بەکارهێنانی سەرکەوتوو لە ساڵی ١٩٦٦ بوو لەلایەن لیۆتە ومیکایل دیبەیکی.