د. بەدرخان علی حەسەن

20 Articles
هەواڵ

توێژینەوەیێکی نوێ: چۆن دژەشێڕپەنجەکان کار دەکەن

توێژینەوەیێک لەلایەن زاناکانی کۆلیژی پزیشکی زانکۆی ماس چان Umass Chan Medical School و شارۆن کانتۆر، و جێنا م. وایلن، ڕوونکردنەوەیەکی نوێ دەخاتە ڕوو بۆ چۆنیەتی کارکردنی دەرمانەکانی دژەشێرپەنجە و لەناوبردنی خانەکانی شێرپەنجەی مەمک BRCA1 و BRCA2 برکە یەک و دوو. ئەم کارە کە لەلایەن گۆڤاری نەوچەر کانسەر Nature Cancer بڵاوکراوەتەوە, دەریدەخا کە چۆن پچڕانێکی بچووک لە DNA تاکزنجیرە, فراوان بێت بۆ کەلێنێکی گەورە و لە کۆتایی دەبێتە هۆی کوشتنی خانە شێرپەنجەکانی تووشبوو بە بازدانی برکە یەک و دوو BRCA1 و BRCA2. هەردوو بۆماوەی برکە یەک و دوو رۆڵی بەرچاوییان هەیە لە چاککردنەوەی دی ئێن ئەی. بازدان لەو بۆماوانە ئەگەری شێرپەنجە زۆر زیاددەکەن. بەڵام ئەو شێرپەنجانە کە بە هۆی ئەو بازدانانە دروست دەبن هەستیارن بۆ دەرمانەکانی دژەشێرپەنجەی وەک پۆلی ئەیدیپی رایبۆس پۆلیمەرێس ئینهیبیتەر-پارپی Poly (ADP-ribose) polymerase inhibitors (PARPi). ئەو دەرمانانە زیانی وا لە دی ئێن ئەی خانە شێرپەنجەکان دەدەن کە دەبێتە هۆی مردنیان. بەڵام رێگەی ئەو جۆرە زیانانە بە رێکی نەزاندراوە و پاشان شێرپەنجەمان هەیە کە بەرگرە بەرانبەر پارپی ئەوەش چارەسەرکان ئالۆز دەکا و دەبێتە هۆی وەگەڕانی شێرپەنجەکە. بە بەکارهێنانی تەکنیکی کریسپر CRISPR ، کانتۆر و والێن توانیان پچڕانی بچووک لە تاکزنجیرەکانی چەند خانەکی شێرپەنجەیی دروستبکەن، لەوانەی ئەو خانانەی کە بازدانی برکە یەک و دوویان هەبوو بەوانەش کە ئەو بازدانانەیان نەبوو.

...زیاتر بخوێنەوە
لاتەنیشت

مادەی ژەهراوی لە پلاستیکی رەش

توێژینەوەیێک لە لایەن تیمێکی ئاییندەی بێ ژەهر Toxic free Future ئەو نیشان دەدات کە چەندین مادەی ژەهراوییان دۆزیوەتەوە لەو پلاستیکە رەشانەی کە کەرستەی خواردن و یاری زارۆکان و کیسەی خواردنیان لێ دروست دەکەن. ئەو بەرهەمانە زۆربەی جار لە پاشماوەی ئامێرە ئەلکترۆنییەکان دروست دەکرێن وەک تەلەفزیۆن و رادیۆی فرێدراو. لەو کردارەش بەشێکی بەرچاو مادەی ژەهراوی لە ناو پلاستیکەکان دەمێننەوە. مادە ژەهراوەیەکانی ناو پلاستیکەکان لەوانەن کە شێرپەنچە و شێوانی کوێرەرژێنەکان و هۆرمۆنەکان ودەمارژەهراویبوون و شێوانی زاوزێ و گەشە دروست دەکەن. ئەو پادە ژەهراوییانە دێنە لەشی مرۆڤ کاتێ منداڵ یارییەکان دەخەنە دەمییان یان کە خواردن لە ناو کیسە نایلۆنەکان هەڵدەگیرێن یان کەرستەی پلاستیکی رەش بۆ خواردن دروستکردن بەکاردێت. بە گوێرەی ئەو توێژینەوە مادە ژەهراوییەکان لە نزیکەی ٨٥%ی پلاستیکە پێشکێنراوەکان دۆزراوەتەوە. لەو مادە ژەهراوییانەش مادەی Deca-BDE کە ئێستا قەدەغەکراوە.

...زیاتر بخوێنەوە