توێژینەوەیێک لەلایەن زاناکانی کۆلیژی پزیشکی زانکۆی ماس چان Umass Chan Medical School
و شارۆن کانتۆر، و جێنا م. وایلن، ڕوونکردنەوەیەکی نوێ دەخاتە ڕوو بۆ چۆنیەتی کارکردنی دەرمانەکانی دژەشێرپەنجە و لەناوبردنی خانەکانی شێرپەنجەی مەمک BRCA1 و BRCA2 برکە یەک و دوو.
ئەم کارە کە لەلایەن گۆڤاری نەوچەر کانسەر Nature Cancer بڵاوکراوەتەوە, دەریدەخا کە چۆن پچڕانێکی بچووک لە DNA تاکزنجیرە, فراوان بێت بۆ کەلێنێکی گەورە و لە کۆتایی دەبێتە هۆی کوشتنی خانە شێرپەنجەکانی تووشبوو بە بازدانی برکە یەک و دوو BRCA1 و BRCA2.
هەردوو بۆماوەی برکە یەک و دوو رۆڵی بەرچاوییان هەیە لە چاککردنەوەی دی ئێن ئەی. بازدان لەو بۆماوانە ئەگەری شێرپەنجە زۆر زیاددەکەن.
بەڵام ئەو شێرپەنجانە کە بە هۆی ئەو بازدانانە دروست دەبن هەستیارن بۆ دەرمانەکانی دژەشێرپەنجەی وەک پۆلی ئەیدیپی رایبۆس پۆلیمەرێس ئینهیبیتەر-پارپی Poly (ADP-ribose) polymerase inhibitors (PARPi). ئەو دەرمانانە زیانی وا لە دی ئێن ئەی خانە شێرپەنجەکان دەدەن کە دەبێتە هۆی مردنیان. بەڵام رێگەی ئەو جۆرە زیانانە بە رێکی نەزاندراوە و پاشان شێرپەنجەمان هەیە کە بەرگرە بەرانبەر پارپی ئەوەش چارەسەرکان ئالۆز دەکا و دەبێتە هۆی وەگەڕانی شێرپەنجەکە.
بە بەکارهێنانی تەکنیکی کریسپر CRISPR ، کانتۆر و والێن توانیان پچڕانی بچووک لە تاکزنجیرەکانی چەند خانەکی شێرپەنجەیی دروستبکەن، لەوانەی ئەو خانانەی کە بازدانی برکە یەک و دوویان هەبوو بەوانەش کە ئەو بازدانانەیان نەبوو.
ئەو توێژەرەوانە سەیریان کرد ئەوانەی کە بازدانی کەماسییان هەیە لە برکە یەک و دوو، بە شێوەکی تایبەت هەستیارن بەرامبەر ئەو پچڕانانە.
ئەو توێژەرەوانە تێبینی ئەوەشیان کرد کە ئەو خانە شێرپەنجانە مەمک کە بەشێکی ئەو پێکهاتەییان لە دەست داوە کە دی ئێن ئەی داپەرێزێ لە پچڕان، بەرگرن لەبرانبەر دەرمانی کیمیاوی وەک پارپی.
بەهەر حال، چاککرکردنەوەی جووتزنجیرەکان لە خانە شێرپەنجەییەکان، نابێتە هۆی رزگاربوونی خانەکان لە مردن. واتە سارێژبوونی جووتزنجیرەکان گرنگ نیین بۆ مانەوەی خانەکانی شێرپەنجە. پچڕان لە تاکزنجیرەکان و فراوانبوونی بۆ کەڵێنێکی گەورە وادەکات کە خانەکە لە ناوبچێت. ئەوەش رووناکی دەخاتە سەر ڕێوشوێنی خانەکوژی دەرمانەکانی شێرپەنجە.
ئەو دەرمانانە کاردەکەن بە دروسکردنی پچڕان لە خانەشەرپەنجەکانی برکە یەک ودوو، کە توانای خۆسارێژکردنیان نامێنێ. بۆ ئەو شێرپەنجانە کە بەرگرن لە بەرامبەر ئەو دەرمانانە، دروسکردنی جۆرەدەرمانێک کە پچران دەخاتەوە لەوانەیە رێوشوێنێکی مژدەبەخش بێت. دروستکردنی ئەو پچرانانە دەکرێ بە چارەسەری تیشکی ئەنجام بدرێ.

نمونەیێک لە دی ئێن ئەی تاکزنجیرەیی:


نمونەیێک لە دی ئێن ئەی جووتزنجیرەیی:

نمونەی پچران لە زنجیرەکان:

ژێدەر:
Whalen, J. M., et al. (2025). Targeting BRCA1-deficient PARP inhibitor-resistant cells with nickases reveals nick resection as a cancer vulnerability. Nature Cancer. doi.org/10.1038/s43018-024-00902-1.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *