د. بەدرخان علی حەسەن

20 Articles
هەواڵ

ترشی بێمپێدۆیک بۆ ئەو نەخۆشانەی بەرگەی ستاتین ناگرن

قۆناعی سێیەم لە توێژینەوەی کلیر کە ترشی بێمپۆدۆییک بە پلاسیبۆ بەراورد دەکات نیشانی دا کە ئەو ترشە بە شێوەکی بەرچاو رووداوەکانی دڵ وبۆڕییەخوێنەکان کەمدەکاتەوە لەو نەخۆشانەی بەرگەی دەرمانەکانی ستاتین ناگرن. ئەو دەرمانە کۆلسترۆلی ئێل دی ئێلی بە رێژەی ٢١ لە سەدا کەم دەکاتەوە. شەپڕەی دڵ بە رێژەی ٢٣ لە سەدا و پێویستی کردنەوەی بۆڕییەخوێنەکانی دڵ بە رێژەی ١٩ لە سەدا کەم دەکاتەوە. ئەو نەخۆشانەی بەرگەی ستاتینیان نەدەگرت، هیچ کێشەیان لەگەڵ ئەو دەرمانە نەبوو. چ ئەوانەی وەک رێگری یەکەمی و چ ئەوانەی وەک رێگری دووەمی بەکاریان دەهێنا. بەکارهێنانی ئەو دەرمانە لەگەڵ ئەزێتیمیب بڕی ئێل دی ئێڵ بە رێژەی لە سەدا ٤٠ کەمدەکاتەوە، واتە هەمان کاریگەری ٤٠ مگم سیمڤاستاتین یان ٢٠ مگم ئەتۆرڤاستاتینیان دەبێت پێکەوە. شێوازی کارکردنی ترشی بێمپێدۆیک: رێکاری توێژینەوەکە: ١٣٩٧٠ نەخۆش کە ٤٨% ژن بوون لە ٣٢ وڵات بەشدار بوون، هەموو ئەوانە بوون کە نەیاندەتوانی ستاتین وەربگرن لەبەر کاریگەری لاوەکی. هەمووشیان لەوانە بوون کە بەرترسی نەخۆشیەکانی دڵ وبۆریەخوێنکانیان بەرز بوو. نەخۆشەکان. ئەنجام: تێکڕای کۆلسترۆلی ئێڵ دی ئێڵ لە هەردوو گرووپەکە لەسەرتا ١٣٩مگم\دێسیلیتەر بوو. پاش شەش مانگ رێژەی دابەزینی کۆلسترۆلەکە لە گرووپی بێمپێدۆیک ٢٩.٢ مگم\دێسیلیتەر زیاتر بوو لە گرووپی پلاسیبۆ واتە ٢١.١% دابەزین. توێژەرەوە: Steve Nissen et al ژێدەر: N Engl J Med ١٣ نیسانی ٢٠٢٣ PMID: 36876740 DOI: 10.1056/NEJMoa2215024

...زیاتر بخوێنەوە
هەواڵ

دژەبەکتریایی دووجار ڤەبژێر، کار لە مایکرۆبیۆم ناکات

پێشەکی: بەکتریایی گرام نێگەتیڤ بەرپرسە لە هەندێک کوڵی کوشندە لە کۆئەندامی هەرس، میزەڕۆ، سیەکان، خوێن و کۆلێرا. رێژەی مردن بە کوڵی خوێن بە هۆی کلێبسێلا نیومۆنی زیاتر لە ٤٠%یە. ئەو دژەبەکتریاییانەی کە هەن دژی گرام نێگەتیڤەکان زۆر کۆنن. نوێترین پۆڵی ئەو دژەبەکتریاییانە ساڵی ١٩٦٨ گەیشتە بازاڕ. لەو کاتەوە تا ئێستا ئەو بەکتریایانە زۆریان بەرگریان پەیدا کردووە. کێشەیەکی دیکەی ئەو دژەبەکتریاییانە لەناوبردنی بەکتریا بەسوودەکانی ریخەڵۆکە، کە زۆر جار دەبێتە هۆی کوڵی دووەمی زۆر سەخت. کوڵی کلۆستریدیۆم دیفیسلی تووشی زیاتر لە نیو ملیۆن کەس دەبی لە ئەمەریکا لە هەر ساڵێک و زیاتر لە ٣٠ هەزار کەس دەکوژی. لە توێژینەوەیێک کە ٢٩ ی مایس ٢٠٢٤ لە گۆڤاری نایچەر بڵاوکراوەتەوە، تیمێکی توێژەرەوە لە زانکۆی ئیلینۆس، باس لە دژەبەکتریایەکی نوێ دەکەن کە لەلایێک تەنها کار لەسەر بەکتریا گرام نێگەتیڤەکان دەکات و لە لایێکیش زیان بە بەکتریا سوودەبەخشەکانی ریخۆڵە ناگەیێنێ. لەو توێژینەوەدا، دەرمانی لۆلامیسین توانیویەتی زیاتر لە ١٣٠ بەکتریایی بەرگریکەر لە تاقیگە لە ناوببات. هەروەها تاوانیویەتی کوڵی خوێن و سیەکان لە مشک چارەسەربکات بێ کارکردنی خراپ لەسەر مایکرۆبیۆمی ریخۆڵەکان. شێوازی کارکردنی لۆلامیسین: بەکتریایی گرام نێگەتیڤ بە دوو بەرگ دەورەدراوە و بەرگری لە خانەکەی دەکات. لۆلامیسین لە ئاوێتەیێک پێک دێت کە ئەو بەرگریە دەشکێنێت بە هێرش کردنە سەر ئەو سیستەمەی کە لایپۆپرۆتینی نێوان هەر دوو بەرگەکە دەگوازێتەوە

...زیاتر بخوێنەوە