هەواڵ

9 Articles
هەواڵ

دژەبەکتریایی دووجار ڤەبژێر، کار لە مایکرۆبیۆم ناکات

پێشەکی: بەکتریایی گرام نێگەتیڤ بەرپرسە لە هەندێک کوڵی کوشندە لە کۆئەندامی هەرس، میزەڕۆ، سیەکان، خوێن و کۆلێرا. رێژەی مردن بە کوڵی خوێن بە هۆی کلێبسێلا نیومۆنی زیاتر لە ٤٠%یە. ئەو دژەبەکتریاییانەی کە هەن دژی گرام نێگەتیڤەکان زۆر کۆنن. نوێترین پۆڵی ئەو دژەبەکتریاییانە ساڵی ١٩٦٨ گەیشتە بازاڕ. لەو کاتەوە تا ئێستا ئەو بەکتریایانە زۆریان بەرگریان پەیدا کردووە. کێشەیەکی دیکەی ئەو دژەبەکتریاییانە لەناوبردنی بەکتریا بەسوودەکانی ریخەڵۆکە، کە زۆر جار دەبێتە هۆی کوڵی دووەمی زۆر سەخت. کوڵی کلۆستریدیۆم دیفیسلی تووشی زیاتر لە نیو ملیۆن کەس دەبی لە ئەمەریکا لە هەر ساڵێک و زیاتر لە ٣٠ هەزار کەس دەکوژی. لە توێژینەوەیێک کە ٢٩ ی مایس ٢٠٢٤ لە گۆڤاری نایچەر بڵاوکراوەتەوە، تیمێکی توێژەرەوە لە زانکۆی ئیلینۆس، باس لە دژەبەکتریایەکی نوێ دەکەن کە لەلایێک تەنها کار لەسەر بەکتریا گرام نێگەتیڤەکان دەکات و لە لایێکیش زیان بە بەکتریا سوودەبەخشەکانی ریخۆڵە ناگەیێنێ. لەو توێژینەوەدا، دەرمانی لۆلامیسین توانیویەتی زیاتر لە ١٣٠ بەکتریایی بەرگریکەر لە تاقیگە لە ناوببات. هەروەها تاوانیویەتی کوڵی خوێن و سیەکان لە مشک چارەسەربکات بێ کارکردنی خراپ لەسەر مایکرۆبیۆمی ریخۆڵەکان. شێوازی کارکردنی لۆلامیسین: بەکتریایی گرام نێگەتیڤ بە دوو بەرگ دەورەدراوە و بەرگری لە خانەکەی دەکات. لۆلامیسین لە ئاوێتەیێک پێک دێت کە ئەو بەرگریە دەشکێنێت بە هێرش کردنە سەر ئەو سیستەمەی کە لایپۆپرۆتینی نێوان هەر دوو بەرگەکە دەگوازێتەوە

...زیاتر بخوێنەوە
هەواڵ

پەیوەندی نێوان جگارەی ئەلکترۆنی و نیشانەکانی کۆئەندامی هەناسە

رێکاری توێژینەوەکە: راپرسی سەرهێل لە زیاتر لە ١١هەزار گەنجی نێوان ١٦-١٩ ساڵان لە کەنەدا و ئینگلتەرا و وڵاتە یەکگرتووەکان لە ساڵانی ٢٠٢٠-٢٠٢١. ئەنجام: ٢٧.٨% بەشداربووان یەک لە نیشانەکانی کۆئەندامی هەناسەییان تووش بوو بوولە هەفتەی پێش راپرسیەکە. ١٦.١% کۆکە، ١٠.٠% هەناسەسواری، ١٠.٠% سینگهێشە، ٨.٥% بەلغەم و ٢.٦% خیزەزیز. ئەوانی جگارەی ئەلکترۆنیان بۆ ماوەی زیاتر بەکارهێنابوو نیشانەی زیاتریان هەست پێکردبوو. هەروەها ئەو جگارانەی کە نیکۆتین و تامی جۆراوجۆری لەگەڵە نیشانەکانیان زیاتر کردبوو. دەرئەنجام: کێشانی جگارەی ئەلکترۆنی بە زۆری و بۆ ماوەی درێژ بەتایبەت ئەوانەی کە نیکۆتین و تامی جۆراوجۆری لەگەڵە کاریگەی نەرێنی لەسەر کۆئەندامی هەناسە دروستدەکات. سەرچاوه: گۆڤاری BMC medicine 2024 May 29 doi: 10.1186/s12916-024-03428-6 توێژەرەوان:    Leonie S Brose et al

...زیاتر بخوێنەوە
هەواڵ

هێرسێپتین

هێرسێپتین هه‌ر یه‌ک له‌ پێنج ژن که‌ تووشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک ده‌بن، ئه‌و‌ شێرپه‌نجه‌یهان هه‌یه‌  که پێ‌ی ده‌ڵێن HER-2 posative که‌ ‌ زۆر دژواره‌ و زوو بڵاه‌وده‌بیته‌وه‌ و زۆر بکوژه‌. به‌ گێره‌ی تووێژینه‌وه‌ زانستی‌یه‌کان ده‌رمانی هێرسێپتین رێده‌گری له‌زیاتر له‌ نیوه‌ی وه‌گه‌رانه‌کانی ئه‌و جۆره‌ شێرپه‌نجانه.

...زیاتر بخوێنەوە