گومرگ و دەزگای دەرمانی سویدی لە چەند پشکنینێک لە سەر سنوورەکانی سوید چەندین جار دەستییان گرتووە بەسەر فیللەری ساختە. بەڵئم نازاندرێ رادەی بڵاوی ئەو فیللەرانە لە بازاڕەکانی سوید چەندە.
بەگوێرەی دەزگای دەرمانی سویدی ئەو فیللەرانە لە ئینتەرنێت دەفرۆشرێن بەڵام لە زۆر نۆرینگە و بنکەی چوانکاریش دۆزراینەوە.
ئەو جۆرە فیللەرانە دەبنە هۆی کوولی، زێدەهەستی و هەروەها گرێ دروست دەکەن. بۆیە دەزگاکە هۆشداری دەدات بۆ پزیشک و کارمەند وبنکەکەانی جوانکاری کە زۆر ووریا بن لە کاتی کڕینی فیللەر و داواش لە هەوڵاتییان دەکات کە بەگومان بن ئەگەر کەسێک فیللەر زۆر بەهەرزان بفرۆشێ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *