پزیشک و بڕاوەی خەڵاتی نۆبل بەنگ سامیولسۆن رۆژی هەینی ٥ مانگی تەموزی ئەم ساڵ(٢٠٢٤) بە نەخۆشی کۆچی دوای کرد لە تەمەنی ٩٠ ساڵی.
بێنگت سامولسۆن ساڵی ١٩٨٢ خەڵاتی نۆبلی لە پزیشکی لەگەڵ هەر یەک لە سونێ باریسترۆم و جۆن ڤانێ بردەوە. ئەوەش لەسەر توێژینەوەکانیان بوو لەسەر پرۆستاگلاندین (مادەیێکی وەک هۆرمۆنە کە پرۆسەگەلێکی گرنگ لە جەستە رێکدەخەن). توێژینەوەکانیان پێکهاتەی پرۆستاگلاندین و دروستبوونیانی نەخشەرێژ کرد.
ئەو توێژینەوانە بوون هۆی رێخۆشکرن بۆ چارەسەری زامی گەدە و ئازاری سووری مانگانە و برینی پێ وخێراکردنی منداڵبوون…
بێنگت سامولسۆن لە زانکۆی کارۆلینسکە لە نێوان ساڵانی ١٩٨٣ تا ١٩٩٥ کاری دەکرد، هەروەها ئەندام بوو لە ئەکادیمیای زانستی شاهانە لە سوید لە ١٩٨١ئەوە و سەرۆکی دامەزراوەی نۆبێل بوو لە نێوان ١٩٩٣ تا ٢٠٠٥.