پێشەکی:
سێ دەرمانی بۆرتێزۆمیب و لێنالیدۆمید و دەکسامیتازۆن هەڵبژاردنی یەکەمن بۆ چارەسەری فرەموخەلوو. دەرمانی ئیساتۆکیسیماب، کە کە دژەتەنی IgG1ە، دەتوانێ ئەو چارەسەرە کاریگەرتر بکات. توێژینەوەیێک لە گۆڤاری New England Journal of Medicine بڵاوکراوەتەوە لەسەر ٤٤٦ نەخۆشی فرەموخەلوو Multiple Myeloma لە ٢١ وڵات.
رێکار:
نەخۆشەکان خۆبەختانە دابەشکران بەسەر دوو کۆمەڵە، یەکیان تەنها سێ دەرمانەکی یەکمەمیان وەرگرت و دووەم کۆمەڵ سێ دەرمانەکی یەکەم لەگەڵ ئیساتۆکسیمبیان وەرگرت. نەخۆشەکان تەمەنیان لە نێوان ١٨ تا ٨٠ ساڵ و تازە تووشی نەخۆشیەکە بوو بوون. هیچ کام لە نەخۆشەکان گونجاو نەبوون بۆ گواستنەوەو چاندنی موخی ئێسک.
ئەنجام:
زیادکردنی ئیساتۆکسیماب نزیکەی ٤٠% بەرترسی پەرسەندنی نەخۆشیەکەی یان مردنی کەم کردەوە پاش ٥ ساڵ لە بەدواداچوون. مانەوەی بێ پەرسەندنی نەخۆشیەکە لەو کۆمەڵەی کە ئیساتۆکسیمابیان وەرگرتبوو ٦٣.٢% بە بەراورد بە ٤٥.٢% لە کۆمەڵەکەی دیکە بێ زیادکردنی ئیساتۆکسیماب. نەخۆشەکانی کە ئیساتۆکسیمابیان وەرگرتبوو بەشێکیان نەخۆشیەکەیان نەمابوو یان کەمترین نیشانەیان پێوە دیار بوو لە کاتی بەدواداچوون. دەرکەوتنی کاریگەری لاوەکی لە هەردوو کۆمەڵەکە وەک یەک بوون.

دەرئەنجام:
زیادکردنی ئیساتۆکسیماب بۆ چارەسەری سیانی فرەموخەلوو مانەوەی بێ پەرسەندن و خراپبوونی نەخۆشیەکە باشتر دەکات بێ ئەوەی کاریگەری لاوەکی زیاد بکات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *