کۆمیتە نۆبلی پزیشکی لە زانکۆ کارۆلینسکە لە ستۆکهۆلم بۆ ساڵی ٢٠٢٤ براوەکانی خەڵاتی نۆبلی پزیشکی راگەیاند کە بریتی بوون لەهەر یەک لە ڤیکتۆر ئەمبرۆس و گاری روڤکون لە پای دۆزینەوەی ئار ئێن ئەی ورد و رۆڵی لە رێکخستنی جینەکان.
وەک ئاشکرایە هەموو خانەکانی لەش هەمان ژمارەی کرۆمۆسۆم و هەمان دەستەی جینییان تێدایە بە هەمان ڕێنمایی، لەگەڵ ئەوەش خانەکان کار وشێوەییان زۆر جیاوازە. هۆکاری ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ ڕێکخستنی جینەکان. کە وادەکات هەر خانەیێک ڕێنمایەکی دیاریکراو هەڵبژێڕێ. بەو شێوەش لە هەر خانەیێک تەنها دەستەیێکی دیاریکراو لە جینەکان چاڵاکن.
هەر دوو توێژەڕەوەی ناوبراو مەبەستییان بوو بزانن چۆن خانە جیاوازەکان پەردەسێنن، ئەوەش بووە هۆی دۆزینەوەی ئار ئێن ئەی ورد، کە رۆڵەکی گەورە دەگێڕێ لە رێکخستنی جینەکان و لە گەشە و فرمانی زیندەوەرەکان بە مرۆڤەوەش. ئێستا ئاشکرا بوو کە لە بۆماوەی مرۆڤ زیاتر لە هەزار ئار ئێن ئەی ورد هەیە.
زانیاری بۆماوەیی لە دی ئێن ئەی بۆ ئار ئێن ئەی پەیامهەڵگڕ دەگوازرێتەوە، ئەویش بە پێی ڕێنمایی بۆماوەیی پرۆتین دروست دەکات. لە ساڵانی شەستەکانی سەدەی رابردوو، جۆرە پرۆتینەک دۆزراوە بە ناوی فاکتەرەکانی ترانسسکریپشن، کە لەگەڵ دی ئێن ئەی یەک دەگری بۆ دروست کردنی جۆڕی دیاریکراو لە ئار ئێن ئەی پەیامهەڵگڕ، لەو کاتەوە بە هەزاران جۆر لەو فاکتەرە دەستنیشانکراوە. بۆ ماوەیێکی زۆریش، بڕوا وابوو کە بنماکانی ڕێکخستنی جینی روونکراوەتەوە. تا لە ساڵی ١٩٩٣ براوەکانی نۆبلی پزیشکی ئەم ساڵ (٢٠٢٤)، ڕێکخستنی جینیان بە شێوازەکی جیاواز روونکردەوە لە ڕێگەی ئار ئێن ئەی ورد، کە لەگەڵ پرۆسی پەرسەندنیش یەک دەگڕێتەوە.
ڤیکتۆر ئامبرۆس: ساڵی ١٩٥٣ لە نیوهامپشایەر لە ئەمەریکا لە دایک بووە، دکتۆرای لە زانکۆی ماسۆشیوتی تەکنەلۆژی لە ساڵی ١٩٧٩ وەرگرت، هەر لەوێش بەردەوام بوو تا ١٩٨٥، پاشان چوو بوو هارڤەرد دوای قوتابخانەی پزیشکی دارتماوث تا ٢٠٠٧، ئێستا وەک پرۆفیسۆر لە قوتابخانەی پزیشکی زانکۆی ماسۆشیۆت دەستبەکارە.
گاری روڤکون: لە ساڵی ١٩٥٢ لە کالیفۆرنیا لە دایک بووە. دکتۆرای لە ساڵی ١٩٨٢ لە هارڤەرد وەرگرتووە. پاشان چۆتە زانکۆی ماسۆشیوتی تەکنەلۆژی ١٩٨٢ تا ١٩٨٥. ئێستا پرۆفیسۆری بۆماوەزانییە لە زانکۆی پزیشکی هارڤەرد.