هاپۆلەکان
سۆشیاڵ مێدیاکانمان

ئاوەڵەی مەیمون
لە بنەچە نەخۆشیێکە دەگوازرێتەوە لە نێوان ئاژەڵ و مرۆڤ، بەڵام لە نێوان مرۆڤیش دەکرێ بگوازرێتەوە. یەکەم جار ڤایرۆسەکە لە مەیمون دۆزراوە ناوەی لێندرا ڤایرۆسی ئاوەڵەی مرۆڤ. یەکەم جار نەخۆشییەکە تووشی مرۆڤ بوو ساڵی ١٩٧٠ بوو و ناوی نرا ئاوەڵەی مەیمون. ڤایرۆسەکە لە هەندێک لە قرتێنەرەکانیش دۆزراوەتەوە بەتایبەت لە ناوەراست و خۆرئاوای ئەفریکا. ڤایرۆسەکە: ڤایرۆسی ئاوەڵەی مەیمون ئۆرتۆپۆکسە و دوو جۆری هەیە کلاد١ و کلاد ٢، کلاد ١ دەبێتە کلاد ١ ئێ و کلاد ١ بێ و کلاد ٢ دەبەتە کلاد ٢ ئێ و کلاد ٢ بێ. کلاد ١ زۆر کوشندەترە لە کلاد ٢ وهەروەها زۆر ئاسانتر دەگوازرێتەوە. باوترین رێگەی گواستنەوەی پێش ساڵی ٢٠٢٢ لە رێگەی ئاژەڵ بۆ مرۆڤ بوو، لە هەندێک باری زۆر دەگمەن لە نێوان مرۆڤ دەگوازڕاوە. لە ساڵی ٢٠٢٢ کلاد ٢ بێ بە شێوەکی بەرفراونتر هەتا لە دەرەوەی ئەفریکاش دەگوازرێتەوە بەتایبەت لە رێگەی کرداری سێکس و بە شێوەکی سەرەکی پیاو لەگەڵ پیاو. لە پاییزی ٢٠٢٣وە کلاد ١ بەشێوەکی خێرا لە ناوەراستی ئەفریکا بڵاودەبێتەوە بەتایبەت لە کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ. ئەو بڵاوبوونەوەش لە مرۆڤ بۆ مرۆڤ لە رێگەی بەرکەوتنی پێستەوەیە و هەندێک جار لە رێگەی سێکسەوە. ڤایرۆسەکە لە هەواش هەیە بۆیە ئەگەری گواستنەوەی لە رێگەی کۆئەندامی هەناسە بە دوور نازاندرێ. هەروەها تێبینی کراوە کە ڤایرۆسەکە لە چەند بارێک کەم بەهۆی

ئایا قاوە بۆ دڵدروستی بەسوودە؟
توێنژینەوەکانی سەر قاوە و کاریگەری لەسەر تەندروستی بۆتە مایەی سەرنج. پرسیارەکە ئەوەیە: چەند کافایین بخۆینەوە زیانبەخش نەبێت؟ بەهۆی قورسیی توێژینەوە لەسەر ئەو جۆرە بابەتانە، توێکینەوەکان دەرئەنجامی جیاواز دەردەخەن. لە کاتێک هەندێیکیان دەڵێن خواردنەوەی کافایین کاریگەری ئەرێنین هەیە لەسەر لوولەکانی خوێن وبەرترسی شەکرەی جۆری ٢ کەمدەکاتەوە، هەندێک توێژینەوەی دیکە دەڵێ کە قاوە بەرترسی شەپڵە زیاددەکات. نوێترین توێژینەوە لە ٩ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ لە گۆڤاری رۆماتۆلۆگی دەرچوو کە نیشان دەدا، خواردنەوەی کافایین لە قاوە، چایە… بۆ لوولەخوێنکان بەسوودە. بە گوێڕەی توێژینەوەکی دیکە کە لە مانگی نۆ لە گۆڤاری Journal of Clinical Endocrinology and Metabolism بڵاوکراوە، خواردنەوەی کافایین بە شێوەکی بەردەوام، تووشبوون بە شەکرەی جۆری ٢ و نەخۆشییە تاجییەکانی دڵ و شەپڵە زۆر کەم دەکاتەوە. بڕی پێیوستیش بۆ ئەو کەمکردنەوە نزیکەی ٢٠٠ تا ٣٠٠مگم کافایینە لە رۆژێ واتە ٢ بۆ ٣ کوپ قاوە. لە توێژینەوەکە ئەوانەی رۆژانە ٢٠٠ بۆ ٣٠٠ مگم کافایین دەخۆنەوە بەرترسی ئەو نەخۆشیانەی سەرەوەیان بە رێژەی ٤٠.٧ بۆ ٢٨.١ لە سەدا کەمتر بوو لەوانەی رۆژانەی کەمتر لە ١٠٠مگ کافایین دەخۆنەوە. بە گوێڕەی لێداوانی هەندێک شارەزاییان کافایین هەستیاری ئەنسۆلین زیاد دەکات، لەم ڕێگایەوە تووشبوون بە شەکرەی جۆری ٢ و نەخۆشیەکانی دیکە کەم دەکاتەوە. هەندێ پسپۆری دیکە لەم بوارە دەڵێن قاوە و چا و خواردنەکانی دیکە لەو جۆرە هەر تەنها کافایینیان تێدا نییە،

ئیساتۆکسیماب مانەوەیەکی باشتر دەدا بە نەخۆشەکانی فرەموخەلوو
پێشەکی: سێ دەرمانی بۆرتێزۆمیب و لێنالیدۆمید و دەکسامیتازۆن هەڵبژاردنی یەکەمن بۆ چارەسەری فرەموخەلوو. دەرمانی ئیساتۆکیسیماب، کە کە دژەتەنی IgG1ە، دەتوانێ ئەو چارەسەرە کاریگەرتر بکات. توێژینەوەیێک لە گۆڤاری New England Journal of Medicine بڵاوکراوەتەوە لەسەر ٤٤٦ نەخۆشی فرەموخەلوو Multiple Myeloma لە ٢١ وڵات. رێکار: نەخۆشەکان خۆبەختانە دابەشکران بەسەر دوو کۆمەڵە، یەکیان تەنها سێ دەرمانەکی یەکمەمیان وەرگرت و دووەم کۆمەڵ سێ دەرمانەکی یەکەم لەگەڵ ئیساتۆکسیمبیان وەرگرت. نەخۆشەکان تەمەنیان لە نێوان ١٨ تا ٨٠ ساڵ و تازە تووشی نەخۆشیەکە بوو بوون. هیچ کام لە نەخۆشەکان گونجاو نەبوون بۆ گواستنەوەو چاندنی موخی ئێسک. ئەنجام: زیادکردنی ئیساتۆکسیماب نزیکەی ٤٠% بەرترسی پەرسەندنی نەخۆشیەکەی یان مردنی کەم کردەوە پاش ٥ ساڵ لە بەدواداچوون. مانەوەی بێ پەرسەندنی نەخۆشیەکە لەو کۆمەڵەی کە ئیساتۆکسیمابیان وەرگرتبوو ٦٣.٢% بە بەراورد بە ٤٥.٢% لە کۆمەڵەکەی دیکە بێ زیادکردنی ئیساتۆکسیماب. نەخۆشەکانی کە ئیساتۆکسیمابیان وەرگرتبوو بەشێکیان نەخۆشیەکەیان نەمابوو یان کەمترین نیشانەیان پێوە دیار بوو لە کاتی بەدواداچوون. دەرکەوتنی کاریگەری لاوەکی لە هەردوو کۆمەڵەکە وەک یەک بوون. دەرئەنجام: زیادکردنی ئیساتۆکسیماب بۆ چارەسەری سیانی فرەموخەلوو مانەوەی بێ پەرسەندن و خراپبوونی نەخۆشیەکە باشتر دەکات بێ ئەوەی کاریگەری لاوەکی زیاد بکات.