گرنگ

8 Articles
لاتەنیشت

یەکەم چێندراوی مەسک لە مێشکی مرۆڤ تاقیکراوە

کۆمپانیای نیورالینک کە ئێلۆن مەسک خاوەنداری سەرەکییەتی لە مانگی یەکی ئەو ساڵ (٢٠٢٤) رایگەیاند کە یەکەم چێندراوییان لە مێشکی مرۆڤ تاقیکردۆتەوە. ئەوەش پاش ئەوەی لە مانگی پێنجی ٢٠٢٣ چێندراوەکە لە لایەن دەزگای دەرمانی ئەمەریکی پەسند کرا. کرداری چاندنەکە بە سەرکەتووی ئەنجامدرا و نەخۆشەکە تەندروستی باشە. ئامانج لەو نەشتەرگەرییە سەلامەتی چێندراوەکەیە لە سەر مێشکی مرۆڤ. ئامانجی چاندنەکە ئەوەیە کە مرۆڤەکان بتوانن تەختەکلیل و مشکی کۆمپیتەر بەکاربێنن تەنها بە بیرکردنەوە. کۆمپانیاکە دەیەوێت لە رێگەی ئەو چێندراوە یارمەتی نەخۆشە ئیفلیجەکان بدات کە بتوانن بجوڵێنەوە. چێندراوەکە وەک پارەیەکی ئاسن وایە بە هۆی رۆبۆتەوە لە مێشکی نەخۆشەکە گیردەکرێ. لە چێندراوەکە ٦٤ دانە ئەلکترۆد مووشێوە دەدرەچن بۆ سەر توێکلی مێشکەوە.

...زیاتر بخوێنەوە
لاتەنیشت

یەکەم نەشتەرگەری گواستنەوە و چاندنی چاوێکی تەواو ئەنجام درا

یەکەم نەشتەرگەری گواستنەوەی و چاندنی چاوێکی تەواو لەلایەن چەند نەشتەرکارێک لە نیۆیۆرک ئەنجام درا. نەشتەرگەریەکە بە رووداوێکی گەورەی پزیشکی دادەندرێ بەڵام هێشتا روون نییە کە نەخۆشەکە دەتوانی بەو چاوە ببینێت. نەشتەرگەریەکە بریتی بوو لە گواستنەوەی بەشێکی دەموچاو و چاوی چەپەی پێدەرەکە بۆ نەخۆشێک کە چاوی چەپ و بەشێکی دەموچاوی لە رووداوێک لە ٢٠٢١ لە دەست دابوو. پێشتر توێژەرەوەکان سەرکەوتوو بوو بوون لە گواستنەوەی چاوێکی تەواو لە مشک و مشکەکە هەندێک بینیایی بۆ گەڕابۆوە بەڵام هەرگیز پێشتر ئەو جۆرە نەشتەرگەریە بۆ مرۆڤ ئەنجام نەدرا بوو. نەشتەرگەریەکە لە مانگی پێنجی ئەو ساڵ ئەنجام درا چاوەکە خوێنی باش بۆ دەچێ و پەستانی ناو چاوەکەش ئاساییە بەڵام تا ئێستا نەخۆشەکە بینایی بۆ نەگەڕاوەتەوە.

...زیاتر بخوێنەوە