د. بەدرخان علی حەسەن

20 Articles
لاتەنیشت

براوەکی خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی کۆچی دوایی کرد

پزیشک و بڕاوەی خەڵاتی نۆبل بەنگ سامیولسۆن رۆژی هەینی ٥ مانگی تەموزی ئەم ساڵ(٢٠٢٤) بە نەخۆشی کۆچی دوای کرد لە تەمەنی ٩٠ ساڵی. بێنگت سامولسۆن ساڵی ١٩٨٢ خەڵاتی نۆبلی لە پزیشکی لەگەڵ هەر یەک لە سونێ باریسترۆم و جۆن ڤانێ بردەوە. ئەوەش لەسەر توێژینەوەکانیان بوو لەسەر پرۆستاگلاندین (مادەیێکی وەک هۆرمۆنە کە پرۆسەگەلێکی گرنگ لە جەستە رێکدەخەن). توێژینەوەکانیان پێکهاتەی پرۆستاگلاندین و دروستبوونیانی نەخشەرێژ کرد. ئەو توێژینەوانە بوون هۆی رێخۆشکرن بۆ چارەسەری زامی گەدە و ئازاری سووری مانگانە و برینی پێ وخێراکردنی منداڵبوون… بێنگت سامولسۆن لە زانکۆی کارۆلینسکە لە نێوان ساڵانی ١٩٨٣ تا ١٩٩٥ کاری دەکرد، هەروەها ئەندام بوو لە ئەکادیمیای زانستی شاهانە لە سوید لە ١٩٨١ئەوە و سەرۆکی دامەزراوەی نۆبێل بوو لە نێوان ١٩٩٣ تا ٢٠٠٥.

...زیاتر بخوێنەوە
هەواڵ

ئیساتۆکسیماب مانەوەیەکی باشتر دەدا بە نەخۆشەکانی فرەموخەلوو

پێشەکی: سێ دەرمانی بۆرتێزۆمیب و لێنالیدۆمید و دەکسامیتازۆن هەڵبژاردنی یەکەمن بۆ چارەسەری فرەموخەلوو. دەرمانی ئیساتۆکیسیماب، کە کە دژەتەنی IgG1ە، دەتوانێ ئەو چارەسەرە کاریگەرتر بکات. توێژینەوەیێک لە گۆڤاری New England Journal of Medicine بڵاوکراوەتەوە لەسەر ٤٤٦ نەخۆشی فرەموخەلوو Multiple Myeloma لە ٢١ وڵات. رێکار: نەخۆشەکان خۆبەختانە دابەشکران بەسەر دوو کۆمەڵە، یەکیان تەنها سێ دەرمانەکی یەکمەمیان وەرگرت و دووەم کۆمەڵ سێ دەرمانەکی یەکەم لەگەڵ ئیساتۆکسیمبیان وەرگرت. نەخۆشەکان تەمەنیان لە نێوان ١٨ تا ٨٠ ساڵ و تازە تووشی نەخۆشیەکە بوو بوون. هیچ کام لە نەخۆشەکان گونجاو نەبوون بۆ گواستنەوەو چاندنی موخی ئێسک. ئەنجام: زیادکردنی ئیساتۆکسیماب نزیکەی ٤٠% بەرترسی پەرسەندنی نەخۆشیەکەی یان مردنی کەم کردەوە پاش ٥ ساڵ لە بەدواداچوون. مانەوەی بێ پەرسەندنی نەخۆشیەکە لەو کۆمەڵەی کە ئیساتۆکسیمابیان وەرگرتبوو ٦٣.٢% بە بەراورد بە ٤٥.٢% لە کۆمەڵەکەی دیکە بێ زیادکردنی ئیساتۆکسیماب. نەخۆشەکانی کە ئیساتۆکسیمابیان وەرگرتبوو بەشێکیان نەخۆشیەکەیان نەمابوو یان کەمترین نیشانەیان پێوە دیار بوو لە کاتی بەدواداچوون. دەرکەوتنی کاریگەری لاوەکی لە هەردوو کۆمەڵەکە وەک یەک بوون. دەرئەنجام: زیادکردنی ئیساتۆکسیماب بۆ چارەسەری سیانی فرەموخەلوو مانەوەی بێ پەرسەندن و خراپبوونی نەخۆشیەکە باشتر دەکات بێ ئەوەی کاریگەری لاوەکی زیاد بکات.

...زیاتر بخوێنەوە
هەواڵ

دەزگای دەرمانی ئەمەریکی دۆنانێمابی پەسند کرد بۆ ئالزهایمەر

دەزگای دەرمانی ئەمەریکی دەرمانی دۆنانێماب (کیسونلە)ی کۆمپانیایی ئێلی لیللی لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ پەسند کرد. دەرمانەکە لەسەر شێوەی دەرزیە ٣٥٠مگم\٢٠مل، مانگێ جارێک لێ دەدرێ بۆ ئەو نەخۆشانەی کە نیشانەکانی سەرەتایی ئەلزهایمەریان لێ پەیدا بووە، وەک خەرەفانی سووک یان لاوازی سووکی توانای مێشک بەهۆی ئەمایلۆیدەوە. ئەو دەرمانە یەکەم دەرمانی دژەئەمایلۆیدە کە پاش لەناوچوونی ئەمیلۆیدەکە دەکرێ دەرمانەکە بوەستێندرێ بەوەش خەرجی بەکارهێنانی دەرمانەکە زۆر کەمتر دەبێت. دەرمانەکە پاش قۆناغی سێیەمی توێژینەوەی ترایەلبلەیزەر-ئالز پەسند کرا. توێژینەوەکە نیشانی دا کە دەرمانەکە بە شێوەکی دیاریکراو ئەمیلۆیدی مێشک و لاوازبوونی توانای مێش کەم دەکاتەوە بەبەراورد لەگەڵ پلاسیبۆ لەوانەی کە ئەلزهایمەری سەرەتاییان هەیە. ١٧% نەخۆشەکان پاش شەش مانگ و ٤٧% پاش ١٢ مانگ و ٦٩% پاش ١٨ مانگ توانیان واز لە دەرمانەکە بێنن پاش ئەوەی کە بە تیشکی پێت لەناوچوونی تەلخی ئەمیلۆیدەکان پشتراستکراوە. ئەوەش بەدیکرا کە تا چوار ساڵ هیچ ئەمایلۆیدی نوێ دروست نەبووە لە ژمارەیێک لە بەشداربووانی تووێژینەوەکە. وەک هەموو دژەئەمایلۆیدەکانی دیکە، دۆنانێمابیش بەرترسی شێوانی تێشککاری هەیە بە هۆی ئەمیلۆیدەوە (شتا) amyloid-related imaging abnormalities (ARIAs) بۆیە گرنگە وەک هەموو دەرمانەکانی دیکە لەو گرووپە نەخۆشەکە بە تیشکی موگناتیسی چاودێری بۆ بکرێت. پێشتر پزیشکەکان لەو بڕوایە بوون کە ناتواندرێ پەرەسەندنی ئەلزهایمەر رابگیرێ، پاش چارێکە سەدەیێک و ئێستا بە بەڵگە سەلماندرا کە بە کەمکردنەوەی ئەمایلۆید دەکرێ خەرەفان و لاوازبوونی توانای

...زیاتر بخوێنەوە