23 Articles

Description.

هەواڵ

دژەبەکتریایی دووجار ڤەبژێر، کار لە مایکرۆبیۆم ناکات

پێشەکی: بەکتریایی گرام نێگەتیڤ بەرپرسە لە هەندێک کوڵی کوشندە لە کۆئەندامی هەرس، میزەڕۆ، سیەکان، خوێن و کۆلێرا. رێژەی مردن بە کوڵی خوێن بە هۆی کلێبسێلا نیومۆنی زیاتر لە ٤٠%یە. ئەو دژەبەکتریاییانەی کە هەن دژی گرام نێگەتیڤەکان زۆر کۆنن. نوێترین پۆڵی ئەو دژەبەکتریاییانە ساڵی ١٩٦٨ گەیشتە بازاڕ. لەو کاتەوە تا ئێستا ئەو بەکتریایانە زۆریان بەرگریان پەیدا کردووە. کێشەیەکی دیکەی ئەو دژەبەکتریاییانە لەناوبردنی بەکتریا بەسوودەکانی ریخەڵۆکە، کە زۆر جار دەبێتە هۆی کوڵی دووەمی زۆر سەخت. کوڵی کلۆستریدیۆم دیفیسلی تووشی زیاتر لە نیو ملیۆن کەس دەبی لە ئەمەریکا لە هەر ساڵێک و زیاتر لە ٣٠ هەزار کەس دەکوژی. لە توێژینەوەیێک کە ٢٩ ی مایس ٢٠٢٤ لە گۆڤاری نایچەر بڵاوکراوەتەوە، تیمێکی توێژەرەوە لە زانکۆی ئیلینۆس، باس لە دژەبەکتریایەکی نوێ دەکەن کە لەلایێک تەنها کار لەسەر بەکتریا گرام نێگەتیڤەکان دەکات و لە لایێکیش زیان بە بەکتریا سوودەبەخشەکانی ریخۆڵە ناگەیێنێ. لەو توێژینەوەدا، دەرمانی لۆلامیسین توانیویەتی زیاتر لە ١٣٠ بەکتریایی بەرگریکەر لە تاقیگە لە ناوببات. هەروەها تاوانیویەتی کوڵی خوێن و سیەکان لە مشک چارەسەربکات بێ کارکردنی خراپ لەسەر مایکرۆبیۆمی ریخۆڵەکان. شێوازی کارکردنی لۆلامیسین: بەکتریایی گرام نێگەتیڤ بە دوو بەرگ دەورەدراوە و بەرگری لە خانەکەی دەکات. لۆلامیسین لە ئاوێتەیێک پێک دێت کە ئەو بەرگریە دەشکێنێت بە هێرش کردنە سەر ئەو سیستەمەی کە لایپۆپرۆتینی نێوان هەر دوو بەرگەکە دەگوازێتەوە

...زیاتر بخوێنەوە
هەواڵ

دەزگای دەرمانی ئەمەریکی دۆنانێمابی پەسند کرد بۆ ئالزهایمەر

دەزگای دەرمانی ئەمەریکی دەرمانی دۆنانێماب (کیسونلە)ی کۆمپانیایی ئێلی لیللی لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ پەسند کرد. دەرمانەکە لەسەر شێوەی دەرزیە ٣٥٠مگم\٢٠مل، مانگێ جارێک لێ دەدرێ بۆ ئەو نەخۆشانەی کە نیشانەکانی سەرەتایی ئەلزهایمەریان لێ پەیدا بووە، وەک خەرەفانی سووک یان لاوازی سووکی توانای مێشک بەهۆی ئەمایلۆیدەوە. ئەو دەرمانە یەکەم دەرمانی دژەئەمایلۆیدە کە پاش لەناوچوونی ئەمیلۆیدەکە دەکرێ دەرمانەکە بوەستێندرێ بەوەش خەرجی بەکارهێنانی دەرمانەکە زۆر کەمتر دەبێت. دەرمانەکە پاش قۆناغی سێیەمی توێژینەوەی ترایەلبلەیزەر-ئالز پەسند کرا. توێژینەوەکە نیشانی دا کە دەرمانەکە بە شێوەکی دیاریکراو ئەمیلۆیدی مێشک و لاوازبوونی توانای مێش کەم دەکاتەوە بەبەراورد لەگەڵ پلاسیبۆ لەوانەی کە ئەلزهایمەری سەرەتاییان هەیە. ١٧% نەخۆشەکان پاش شەش مانگ و ٤٧% پاش ١٢ مانگ و ٦٩% پاش ١٨ مانگ توانیان واز لە دەرمانەکە بێنن پاش ئەوەی کە بە تیشکی پێت لەناوچوونی تەلخی ئەمیلۆیدەکان پشتراستکراوە. ئەوەش بەدیکرا کە تا چوار ساڵ هیچ ئەمایلۆیدی نوێ دروست نەبووە لە ژمارەیێک لە بەشداربووانی تووێژینەوەکە. وەک هەموو دژەئەمایلۆیدەکانی دیکە، دۆنانێمابیش بەرترسی شێوانی تێشککاری هەیە بە هۆی ئەمیلۆیدەوە (شتا) amyloid-related imaging abnormalities (ARIAs) بۆیە گرنگە وەک هەموو دەرمانەکانی دیکە لەو گرووپە نەخۆشەکە بە تیشکی موگناتیسی چاودێری بۆ بکرێت. پێشتر پزیشکەکان لەو بڕوایە بوون کە ناتواندرێ پەرەسەندنی ئەلزهایمەر رابگیرێ، پاش چارێکە سەدەیێک و ئێستا بە بەڵگە سەلماندرا کە بە کەمکردنەوەی ئەمایلۆید دەکرێ خەرەفان و لاوازبوونی توانای

...زیاتر بخوێنەوە
لاتەنیشت

دەزگای دەرمانی سویدی هۆشداری دەدا لە فیللەری ساختە

گومرگ و دەزگای دەرمانی سویدی لە چەند پشکنینێک لە سەر سنوورەکانی سوید چەندین جار دەستییان گرتووە بەسەر فیللەری ساختە. بەڵئم نازاندرێ رادەی بڵاوی ئەو فیللەرانە لە بازاڕەکانی سوید چەندە. بەگوێرەی دەزگای دەرمانی سویدی ئەو فیللەرانە لە ئینتەرنێت دەفرۆشرێن بەڵام لە زۆر نۆرینگە و بنکەی چوانکاریش دۆزراینەوە. ئەو جۆرە فیللەرانە دەبنە هۆی کوولی، زێدەهەستی و هەروەها گرێ دروست دەکەن. بۆیە دەزگاکە هۆشداری دەدات بۆ پزیشک و کارمەند وبنکەکەانی جوانکاری کە زۆر ووریا بن لە کاتی کڕینی فیللەر و داواش لە هەوڵاتییان دەکات کە بەگومان بن ئەگەر کەسێک فیللەر زۆر بەهەرزان بفرۆشێ.

...زیاتر بخوێنەوە